Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 05:07

مونا قەهوەچى: مەسرور بارزانى بەبەڵگەوە نموونه‌ی ئەو کارانەى هێنایەوە کە لە ماوەى رابردوودا جێبەجێى کردوون

کوردستان TV
100%

سکرتێری پەرلەمانى کوردستان رایگه‌یاند: کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆی پەڕلەمانى کوردستان لەگەڵ سەرۆک و جێگری سەرۆکى حکومەتى هەرێم زۆر بەسەرکەوتوانە بەڕێوەچوو.

لە لێداونێکى تایبەت بە کوردستان تى ڤی مونا قەهوەچى سکرتێری پەڕلەمانى کوردستان گوتى بێگومان کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆی پەڕلەمان تایبەتمەندی خۆی هەبوو، هاوکات ئەوەی زیاتر جێگەى دڵخۆشی ئێمەو خەڵکى کوردستان بوو ئەوەبوو کە کۆبوونەوەکە شەفافانە بوو ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی میدیاکانەوە بۆ خەڵکى کوردستان گوازرایەوە .

گوتیشی: بەڕێز مەسرور بارزانى لەسەر تەواوى پرسە گرنگەکان قسەى خۆی کرد هاوکات بەبەڵگەوەش نموونه‌ی ئەو کارانەى  هێنایەوە کە لە ماوەى دەست بەکار بوونیدا جێ بە جێی کردوون .
 
پرسیارو وەڵامى پرسیارەکانى سەرۆک و جێگرى سەرۆکی حکومەت زۆر بە ڕوونى و بێ پێچ و پەنا درانەوە و تیایدا ڕاستیەکان و پرسە گرنگەکان بە شێوەیەکی گشتى خرانە ڕوو.

سکرتێری پەڕلەمانى کوردستان لە کۆتاییدا گوتى: ئێمە وەک و دەستەى سەرۆکایەتى پەڕلەمان لە تەواوى پڕۆسەى بەڕێوەچوونى کۆبوونەوەکە ڕازی بووین بۆیە ئەو دانیشتنە تایبەتە بەسەرکەوتوو وەسف دەکەین .

ئا/فەرمان عەلی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.