بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی هەولێر رایگهیاند: 51 شوێن سزا دراوە بەهۆی کاڵای ماوە بەسەرچوو، زیادکردنی نرخی کاڵاکان.
هێمن سەید موراد بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی هەولێر به كوردستان تیڤی رایگهیاند: لە ماوەی یەک مانگدا لیژنەکانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی هەولێر
سەردانی 363 شوێنیان کردووە و 51 شوێن سزا دراوە بەهۆی کاڵای ماوە بەسەر چوو، زیادکردنی نرخی کاڵاکان و پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکانی چاودێری بازرگانی.
گوتیشی: 29 تەن کاڵای ماوە بەسەرچوو دەستی بەسەر داگیراوه زیاتر لە هەشت ملیۆن دینار سزای دارایی بهسهر ئهو شوێنانه سهپێندراوه.
ئا: كارزان كاكل
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.