Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 14:25

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پرسه‌نامه‌یه‌کی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی میری جێنشینی دەوڵەتی کوەیت کرد

کوردستان TV
100%

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی شێخ نواف الاحمد الجابر الصباح، میری جێنشینی دەوڵەتی کوەیت كرد، بۆ كۆچی دوایی شێخ سەباح ئەلئەحمەد جابر ئەلسەباح ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بەڕێز شێخ نواف الاحمد الجابر الصباح،
میری جێنشینی دەوڵەتی کوەیت
 
سڵاوی خوای گەورەتان لێ بێت..
 
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو شێخ صباح  الاحمد الجابر الصباح میری دەوڵەتی کوەیتم پێگەیشت، بە ناوی خۆم و گەلی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە پرسە و سەرەخۆشیی دۆستانە لە جەنابتان و لە ڕێگەی ئێوەیشەوە لە خانەوادەی بەڕێزتان و سەرجەم گەلی کوەیتی برا دەکەم.

لە خوای گەورە داواکارم خوالێخۆشبوو بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و بە بەهەشت شادی بکات، ئارامی و دڵنەوایی بە ئێوە ببەخشێت، ئاسایش و سەقامگیری و پێشکەوتنی دەوڵەت و گەلی کوەیتیش هەر بەردەوام بێت.
 
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2020/9/29

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.