ئێوارەی دوێنی شهمه 26-9-2020 لە باخی گشتی ڕواندز ، کتێبخانەی عەلی مەکتەبە سمینارێکی بۆ نووسەر و لێکۆڵەر سەدیق سەعید ڕواندزی سازکرد .کە تێیدا نووسەر دوو کتێبی تازەی بەناوەکانی ( لە سێبەری کتێبدا -کۆرۆنا ) بە ئامادەبووان ناساند .
دوای ناساندن و شرۆڤەکردنی بەرهەمەکانی ، نووسەر هەردوو کتێبەکەی پێشکەشی ئامادەبووان کرد ، دواتر خەڵاتی ڕێزلێنانی هەفتەنامەی ڕێگای کوردستانی پێبەخشرا .
لە سمینارەکەدا نووسەر باسی لە ناوەڕۆکی دووپەرتوکی تازە چاپکراوی خۆی بەناوی کۆڕۆنا و لە سێبەری وشەدا کرد. لەلایە ئامادەبووانیشەوە کتێبەکانی نووسەر بەرزنرخێندران.
پەرتوکی لە سێبەری وشە لە نووسینی سەدیق سەعید ڕواندزی، بریتیە لەکۆمەڵێک ڕانان و لێکۆڵینەوە لە بواری شیعروزمان و مێژوو. هەروەها کتێبی دووەمی نووسەر ناوی کۆڕۆنایە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.