Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 10:44

لە عێراق 4224 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکران

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند:  80 تووشبووی دیكه‌  بەهۆی  كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا.

ئەمڕۆ سێشەممە 15/9/2020، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رایگەیاندووە،لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوو 80 كەسی دیكە بەهۆی توشبوونیان بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە،  چوار هەزارو 224 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشكرایكردووە، چوار هەزارو 214 تووشبوو بە تەواوەتی چاكبوونەتەوەو نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.
 
لة بةياننامةكةي وةزارةتي تةندروستيدا هاتووة، لەئێستادا كۆی گشتیی تووشبووانی كۆرۆنا لە سەرانسەری عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، گەیشتووەتە 298 هەزار و 722 كەس، ژمارەی گیانلەدەستدانیش بۆ هەشت هەزارو 166 تووشبوو بەرزبووەتەوە.

هاوكات ژمارەی چاكبووان گەیشتە 233 هەزار و 346 كەس، كە دەكاتە رێژەی 78.1%ی كۆی تووشبووان.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.