به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مێل، زانایه‌كی ڤایرۆسناسی چینی رایگه‌یاندووه كه به‌ڵگه‌ی زانستی له‌لایه كه ڤایرۆسی كۆرۆنا دروستكراوی ده‌ستی مرۆڤه.
دكتۆر لی مینگ یان،پسپۆر له زانستی ڤایرۆس و زانستی به‌رگری جه‌سته له قوتابخانه‌ی هۆنك كۆنگ بۆ ته‌ندروستی گشتی،كه‌ئێستاكه له‌به‌ر مه‌ترسی سه‌ر ژیانی له‌و شاره‌دا رایكردووه ، گوتی: په‌كین به‌ر له‌ده‌ركه‌وتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا زانیاری له‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه‌دا هه‌بووه، به‌ڵام حكومه‌تی چین هه‌موو زانیارییه‌كانی سڕیوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌و پسپۆره‌ی ڤایرۆس ناسی ده‌ڵێت: ئه‌و راپۆرتانه‌ی باسییان له‌وه‌ده‌كرد كه ڤایرۆسه‌كه له بازاڕی ئاژه‌ڵ فرۆشانی شاری ووهان سه‌ریهه‌ڵداوه،ته‌نها هه‌ورێكی دووكه‌ڵاوی بوو،چونكه من به‌ڵگه‌م لایه كه ڤایرۆسه‌كه له سرووشتدا نییه‌و دروستكراوی مرۆڤه‌و به‌ڵگه‌كانیش بڵاوده‌كه‌مه‌وه.
دكتۆر لی مینگ یان ده‌شڵێت:ڤایرۆسه‌كه له تاقیگه‌ی ڤایرۆسه‌كانی ووهان سه‌ری هه‌ڵداوه‌و حكومه‌تی چین دروستی كردووه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.