Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 20:18

دکتۆر ئه‌حمه‌د صه‌فار : عێراق خۆی نازانێت له‌ چ بارودۆخێکی دارایی دایه‌

دكتۆر ئه‌حمه‌د صه‌فار : عێراق خۆي نازانێت له‌ چ بارودۆخێكي دارايي دايه‌
کوردستان TV
100%

دكتۆر ئەحمەد صەفار ئەندامی لێژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە میانەی بەشداریكردنی لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان سەبارەت بە پرسی بودجەو پرسە سیاسییەكان لە گفتوگۆكانی نێوان هەرێم و بەغدا رایگەیاند : عێراق لە بارودۆخێكی ئابووری خراپ دایە و ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق لە سەر دوو لایەن كار دەكات یەكێكیان لە سەر بودجەی ساڵی 2020 كە 8 مانگی تەواو بووە ، ئەوی دیكەیان هی ساڵی 2021 ، بڕیار وایە بودجەیەكی 3 ساڵە دابنێن ، هەرچەند پێشبینی دەكەم كە ئەو كارە هەڵەیە چونكە تا ئێستا عێراق نازانێت خۆی لە چ بارودۆخێكی داراییدایە .

ئەو شاندەی كە هاتۆتە بەغدا زۆر شەفاف و تەواوی داتاو زانیارییان لە بەردەستدایە و جدین لە كارەكانیان ، گەیشتینە قۆناغی پێشكەوتوو .

ناكرێت ئەو كیشەو ململانێیەی كە لە نێوان خۆمان هەیە لە هەرێم لە نێو حزب و لایەنە سیاسییەكان نەبەینە بەغدا ، چونكە ئەوەی نوێنەرایەتی كورد دەكات بۆ سەرجەم نەتەوەی كوردە و نوێنەرایەتی نەتەوەیەكە ، ناكرێت لە بەغدا پەرتەوازە بین .

لە ناوەخۆی هەرێمێش پێویستە گرنگی بە چاكسازی بدەین و سەرچاوەی داهات بۆ هەرێم دەستەبەر بكەین و نابێت تەنها پشت بە نەوت ببەستین .

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.