ئه‌مرۆ8-9-2020 ساڵیادی كۆچی دوایی نووسه‌ری گه‌وره "مه‌حموود زامدار"ه
مه‌حموود زامدار كوڕی مه‌لا "عه‌بدوڵڵای شه‌نه‌غه‌یی"ه له ساری 1942له شاری ھه‌ولێر ( گه‌ڕه‌كی سه‌عدووناوه ) هاتۆته دینیا له پێنج سارییه‌وه له حوجره‌ی مزگه‌فتێ له‌كن بابێ خۆی خیندیتی. له ساڵی 1949 چویته به‌ر خوێندن ڕه‌سمی له مه‌كته‌بی ( اربیل الاولی )، سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی خیندنێی له‌و شاره‌دا ته‌واو كردییه و پاشان كولیه‌ی ئه‌ده‌بیاتی به‌غدا-به‌شی كوردی- ته‌واو كردوه. له سه‌ره‌تای سارانی شێسته‌كانه‌وه له‌گه‌ڵ شاعیرانی وه‌كو ( عه‌بدوڵڵا په‌شێو، عه‌بدولخالیق سه‌رسام، مسته‌فا په‌ژار ) ده‌ستی به شیعر نووسینێ كردووه‌و گڕو تینی خستۆته‌وه‌به‌ر شۆڕشی زمانی كوردی.
له ناوه‌ڕاستی شێسته‌كاندا بایه‌خه‌كی گرنگی به فه‌لسه‌فه‌ی پێشكه‌وتنخوازانه و ھه‌روا فیكری وجوودی و عه‌به‌سی دایه. زامدار له ژیانی ڕۆژانه‌ی خۆیدا ھه‌میشه دۆست و ھاوكاری گه‌نجانی ڕۆشنفكر بووه و به ھه‌ر شێوه‌یوك بیت له ده‌ستی ھاتبیت درێغی نه‌كردوه ده‌رھه‌ق به پێشكه‌وتنی زمان و ئه‌ده‌بی كوردی.
دوایین جار له ساڵی٢٠١١ به هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی ھه‌میشه‌یی ده‌كات و ئاسمانی نووسین و ده‌واری نیشتیمانی ئه‌ده‌بیات و كولتوور جێ ده‌هيَلَت و به‌ره‌و ئارامگه‌ی ئێكجاری خۆی ده‌بردرێ.
له كتێبه چاپكرایه‌كانی "مه‌حموود زامدار"
* بۆنی ھه‌ڵاڵان دێ- ١٩٧٥
* وێرانه خاك- ١٩٧٥
* فه‌رھه‌نگی له‌ك و لوڕ- ١٩٧٨
* ده‌روازه‌یه‌ك بۆ ئاواز و گۆرانی كوردی-١٩٨٠
* له بانیژه‌ی شیعره‌وه-١٩٨١
* تۆپه زه‌رده‌كه-١٩٨١
* كێشه‌كانی شانۆی ھاوچه‌رخ-١٩٨٣
* گه‌شتی چاره‌نووس-١٩٨٣
* شیعر و به‌رھه‌ڵستكاری و ڕاچه‌نین له كوردستانی ئێران‌دا- ١٩٨٩
* كۆمیدیای كه‌رایه‌تی-١٩٩٥
* گفتوگۆ-١٩٩٧- له‌گه‌ڵ ئازاد عه‌بدولواحید.
* ڕۆژنامه‌ی كوردستانی دایك-١٩٩٨
* گه‌شتێك له نێو بزاڤی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردیدا-١٩٩٨
* ده‌ستنووسێكی شاكر فه‌تاحی شه‌ھید-١٩٩٨- له‌گه‌ڵ فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی.
* بارزانی نه‌مر چریكه‌ی چیا-١٩٩٨
* ناو له نێو زمان و گه‌لی ئێمه‌دا-١٩٩٨
* دامه‌زراندن و ئه‌فراندن-١٩٩٩
* گه‌شتی زمان و فیكر و ئیستێتیكا-١٩٩٩
* شانۆ-ڕوانینی نوێ-داھێنان- ٢٠٠١
* مێو. جگه‌رگۆشه‌كه‌م-٢٠٠٢
* له نێو دڵی شانۆدا-٢٠٠٤
* ١٨ سه‌عات له ژیانی مسته‌ر بلووم-٢٠٠٥
* كه‌رنه‌ڤاڵی تارماییه‌كانی مه‌رگ-٢٠٠٥
* سه‌رجه‌م كتێبه‌كانی حوسێن حوزنی موكریانی- له ده‌زگای ئاراس چاپكراوه.
* فه‌رھه‌نگیله‌ی ساوایانی كورد.
* سیناریۆی فیلمی نازه-٢٠١١
* جاھید بگه‌ڕێ.
* ٤ تێكستی شیعریی شێخی سه‌نعان و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك.
* ١٠ كورته چیرۆكی ھه‌ڵبژارده‌ی جیھانی.
* ٥٠ چامه‌ی ھه‌ڵبژارده‌ی جیھانی.
* ڕادار- كۆمه‌ڵه گوتار.
* مائی و یاوه‌ره‌كه‌ی.
* یاد و ئاوات و ده‌رده‌كورد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.