Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 22:30

له‌ عێراق 77 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان له‌ ده‌ستدا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند: 4314 کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 77 کەسیش گیانیان لەدەستدا.

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 7-9-2020  وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌، له‌م ماوه‌یه‌دا 4314 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون .

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقدا هاتووه‌ لە (24) کاتژمێری رابردوودا 4229 تووشبوو چاکبوونەتەوە، نه‌خۆشخانه‌كانیان جێهێشتووه‌. 

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 77 تووشبوو به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌، به‌وه‌ش كۆی گشتی گیانله‌ده‌ستدان گه‌یشتوه‌ته‌ 7589 كه‌س.

وەزارەتی تەندروستی عیراق ده‌ڵێت: كۆی گشتی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتدا گەیشتۆتە 264684 كەس و لەو ژمارەیەش 7589 كەس گیانیانلەدەستداوە و 202859 تووشبوو چاکبوونەتەوە، نه‌خۆشخانه‌كانیان جێهێشتووه‌. 

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.