قوتابییه‌كی زانكۆی سۆران له رێگه‌ی به‌رنامه‌یه‌كه‌وه، سه‌رجه‌م یاسا به‌ركاره‌كان ده‌خاته به‌رده‌ستی توێژه‌ران و ئاره‌زوومه‌ندانی یاسا
سه‌رده‌می بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌زموونه ناخۆش و خه‌فه‌تهێنه‌ره‌كانی، به‌ڵام مرۆڤیشی ناچار كرد، كه به دوای به‌دیل و جێگره‌وه‌ی گونجاو‌دا بگه‌ڕێت، تا ژیانی نه‌وه‌ستێت. هه‌موو به‌ربه‌ستێك له هه‌ناوی خۆیدا رێگایه‌كی ده‌ربازبونی له‌خۆگرتووه، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌وڵبده‌ین بیدۆزینه‌وه.
به هۆی داخرانی ده‌رگای زانكۆكان له‌م ماوه‌یه‌دا، به‌شێكی به‌رچاو له قوتابییان، بۆ توێژینه‌وه‌و باسه‌كانیان تووشی كێشه ده‌بوون. یه‌كێك له‌و بوارانه‌ی، كه قوتابی و ئاره‌زوومه‌نده‌كانی، تووشی كیشه بوون، یاسا بوو.
یه‌كێك له نیشانه‌كانی پێشكه‌وتنی هه‌ر وڵاتێك، شاره‌زابوونی تاكه‌كانیه‌تی به یاسا و چوارچێوه یاساییه رێكخراوه‌كانی. مرۆڤ له رێگه‌ی شاره‌زا بوون به یاساكانی وڵاته‌كه‌ی، چوارچێوه‌ی ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وتی خۆی رێكده‌خات و به‌مشێوه‌یه ده‌توانرێ ئومێدی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نموونه‌یی هه‌بێت. كه‌واته ره‌نگه زۆرمان نه‌گوتبێ، ئه‌گه‌ر بڵێین پێشمه‌رجی هه‌بوونی كۆمه‌لگه‌یه‌كی مه‌ده‌نی و ئه‌وڕۆیی، په‌یوه‌سته به له‌به‌رده‌ستبوونی یاساكان و توانای ده‌ستپێڕاگه‌یشتنی هه‌مووان به یاساكان و ئاگادار بوون لێیان. ره‌نگه هه‌ر هه‌ستكردن به‌م گرنگیه‌ش بێت كه ''سه‌نار عالی مه‌لا عومه‌ر''قوتابی قۆناغی پێنجه‌می به‌شی یاسای فاكه‌ڵتی یاسا و زانسته سیاسییه‌كان و به‌ڕێوه‌بردن- یان ناچار به‌وه كردبێ، كه هه‌وڵێك بدات له رێگه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی یاساكان و دواجار رێكخستنیان له به‌رنامه‌یه‌كدا، بیانخاته به‌رده‌ستی هه‌مووان، چ توێژه‌ران و چ خه‌ڵكی ئاساییش.
سه‌نار عالی له لێدوانێكدا بۆ راگه‌یاندنی زانكۆی سۆران گوتی، '' له كاتێكدا كه به ناچاری به هۆی په‌تای نه‌خۆشی كۆڤید- 19 له ماڵه‌وه قه‌ره‌نتین كرابووین، بیرم له‌وه كرده‌وه، كه پڕۆگرامێك دابڕێژم بۆ ئه‌وه‌ی سوودی هه‌بێ بۆ هه‌موو قوتابییان و توێژه‌ران و هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه قوتابی خوێندنی باڵان، تا به پشتبه‌ستن به ماده یاساییه‌كان و یاسا به‌ركاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، بابه‌تی توێژینه‌وه، سمینار و یان سیمپۆزیه‌مه‌كانیان ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌ستام به كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ی كه له په‌رڵه‌مانی كوردستان ده‌رچوون له ساڵی 1991 ه‌وه تا 2020 و، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و یاسا به‌ركارانه‌ی كه له عێراق كاریان پێده‌كرێت. ته‌نانه‌ت هه‌موو نوسخه‌ی رۆژنامه‌كانی وه‌قایعی عێراق و رۆژنامه‌ی وه‌قایعی كوردستانیش.''
سه‌نار كه ده‌رچووی به‌شی كۆمپیوته‌ری په‌یمانگا بووه، هه‌وڵیداوه به سوود وه‌رگرتن له‌و بواره‌ی، به‌رنامه‌یه‌ك درووست بكات و هه‌موو یاساكانی تێدا هاوپێچ بكات و، له‌مباره‌وه گوتی، '' ئه‌و پڕۆگرامه یارمه‌تی قوتابییان و توێژه‌ران ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسانی ئه‌و یاسایانه له‌و پڕۆگرامه داببه‌زێنن و چاپی بكه‌ن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه ته‌نانه‌ت خه‌ڵكی ئاسایی و پارێزه‌رانیش بۆ ئه‌و كاره ده‌توانن سوودی لێ‌ببینن.''
هه‌ر سه‌باره‌ت به پێكهاته‌ی به‌رنامه‌كه، سه‌نار گوتی، ''سه‌ره‌رای ئه‌و یاسایانه، كۆمه‌ڵێك كتێب و سه‌رچاوه‌ش له‌خۆده‌گریت كه له به‌شی كتێبخانه دانراون، بۆ ئه‌وه‌ی له كاتێكدا كه ده‌ستگه‌یشتن به په‌رتۆكخانه‌ی زانكۆكان ئه‌سته‌م ده‌بیت، ئه‌وان بتوانن سوودی لێ‌ببینن.''
له باره‌ی چۆنیه‌تی سوودلێوه‌رگرتنیشی له ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان، ئه‌و قوتابییه‌ی به‌شی یاسا گوتی، '' ئه‌و پڕۆگرامه له سه‌ر مۆبایل و كۆمپیوته‌ری دیسكتۆپ و لاپ‌تۆپ و ته‌نانه‌ت ئای پاد، به ئاسانی كار ده‌كات و هیچ كێشه‌یه‌كی له گه‌ڵ هیچ سیسته‌مێكی ویندۆز یان مۆبایلی زیره‌ك نییه و، ته‌نیا ده‌توانرێت به یه‌ك كلیك له سه‌ر ئه‌م به‌سته‌ره(https://justpaste.it/kurdestanlaws)، سودی لێببینرێت.
به شێوه‌یه‌كی گشتی، وه‌ك سه‌نار باسی كرد، به‌رنامه‌كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ش له‌خۆده‌گرێت:
هه‌موو یاسا ده‌رچووه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له 1991ه‌وه تا 2020.
ته‌واوی ئه‌و یاسایانه‌ی كه له عێراقی فدراڵه‌وه ده‌رچوون تا 2019.
ئه‌و یاسایانه‌ی په‌یوه‌ندییان به داوای مه‌ده‌نییه‌وه هه‌یه.
ئه‌و یاسایانه‌ی په‌یوه‌ندییان به داوای جه‌زاییه‌وه هه‌یه.
ئه‌و یاسایانه‌ی په‌یوه‌ندییان به كۆمپانیا‌و و بانكه‌كانه‌وه هه‌یه .
هه‌موو ئه‌حكام و بڕیاره‌كانی مه‌حكمه‌ی باڵای ئیتحادی له ساڵی 2005ه‌وه تا 2020 .
هه‌موو ته‌شریعات و قانونه‌كانی عێراق له ساڵی 2006 ه‌وه تا 2011 .
هه‌موو رۆژنامه‌كانی وه‌قایعی عێراقی له ساڵی 1970ه‌وه تا 1989 .
پرۆتۆكۆڵی دانیشتنه‌كانی پارڵمان له ساڵی 2007 ه‌وه تا 2012 .
هه‌موو رۆژنامه‌كانی وه‌قایعی كوردستان له ساڵی 1991ه‌وه تا 2020.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.