Erbil 15°C شەممە 11 ئایار 15:06

سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ سه‌رۆکى ده‌زگاى مین واژۆ ده‌کات

 هه‌موو پشتگیرى و هاوكارییه‌كى خۆى و سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستانی بۆ دووپات كرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

 

 

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 30/8/2020 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ دامه‌زراندنى جه‌بار مسته‌فا ڕه‌سووڵ واژۆ كرد كه‌ وه‌ك سه‌رۆكى ده‌زگاى گشتیى كاروبارى مین له‌ هه‌رێمى كوردستان، ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.

له‌ وته‌یه‌كدا نێچیرڤان بارزانى وێڕاى پیرۆزبایى، كاره‌كه‌ى به‌ گرنگ و نیشتمانى له‌ قه‌ڵه‌م دا و هیواى خواست داموده‌زگاكانى حكوومه‌ت و هه‌موو لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان و ڕێكخراو و ئاژانسه‌ بیانییه‌كانى ئه‌و بواره‌ هاوكاریى ده‌زگاكه‌ بكه‌ن، هه‌موو پشتگیرى و هاوكارییه‌كى خۆى و سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستانیشى بۆ دووپات كرده‌وه‌.

  


 


 

 

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.