Erbil 15°C ھەینی 05 تەمووز 20:07

میشێل ئۆباما .بۆ باراک ئۆباما دەڵێت من ئۆبامام کردە سەرۆکى ئەمریکا

کوردستان TV
100%

, هاوسەری باراک ئوباماى سەرۆکى پێشوی ئەمریکا میشێل باسی یەکێک لە بەسەرهاتەکانى خۆی لەگەڵ هاوسەرەکەى دەکات و دەگێرێتەوەو دەڵێت, ئۆباما دواى ئەوەى لەساڵى 2017 کۆتایی بە خولی سەرۆکایەتیەکەى هات . ڕۆژێک پێ ی گوتم کە دەمێکە ئێمە پێکەوە لەدەرەوە نانمان نەخواردوە ئیدی میشێل داوەتى هاوسەرەکەى دەکات و لە چیشتخانەیەک پێکەوە ژەمێکى ئێوارەیی بەڕێ دەکەن ,دواى نان خواردن میشێل دەچێتە دەست شۆرو زیاتر لە نیو کاتژمێری پێ دەچێت , کە گەڕایەوە سەر مێزى نان خواردن , ئۆباما لێ ى دەپرسێت , خێر بوو ئەوەندە تاخیر بووى ؟ میشێل لە وەڵامدا دەڵێت لەدەرەوە کەمێک لەگەڵ خاوەنى ئەو چێشتخانەیەى کە ئێستا لێ ى دانیشتوین ڕاوەستام و هەندێک یادگارى زەمەنى کۆلێژمان گێڕایەوە بێجگە لەوەش باسى خۆشەویستى ڕابردووى نێوان خۆشمان کرد. کە ئەو کات ئەو خۆشەویستم بوو , باراک ئۆباماش بە میشێل دەڵێت تۆ بەختت هەیە کە شوت بە من کردو قسمەتى من بووى ئەگەر نا ئێستا دەبوى بە هاوسەری خاوەن چێشتخانە نەوەک سەرۆک,؟ میشێلیش لەوەڵامی ئۆباما دەڵێت نەخێر ئەگەر ئەویش هاوسەرم بوایە دەم گەیاندە کۆشکى سپی و دەم کرد بەسەرۆک , چونکە لە بیرت نەچێت لە پشت هەر پیاوێکی سەرکەوتوو ژنێکى قارەمان و سەرکەوتو هەیە.

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.