Erbil 21°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 16:46

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرەخۆشی لە حەسەن حەدۆ دەکات

کوردستان TV
100%


ھەڤاڵی بەڕێز حەسەن حەدۆ

خەمبار و دڵتەنگبووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی مامی بەڕێزتان، خوالێخۆشبوو عەمید (خەسرۆ خواجە جوندی)

بەو بۆنە خەمناكەوە بەناوی خۆمان و ھەڤاڵانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتیمانەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و كەسوكار و ھەڤاڵانی خوالێخۆشبوو و خانەوادە تێکۆشەرەکەی دەكەین و ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین.

لەخوای گەورە داواکارین سەبوری و دڵنەوایی بە ھەموولایەک ببەخشێت و گیانی مامی کۆچکردویشتان بە بەھەشتی بەرین شادبکات..

انا للە وانا الیە راجعون

مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.