Erbil 22°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 14:50

سـێ بروسکەی ســەرەخۆشی لە بـارەگای بـارزانییەوە

کوردستان TV
#7
100%


باره‌گای بارزانی له‌ سێ بروسكه‌دا، سه‌ره‌خۆشی له‌ خانەوادەی مەحمود بەگ دێلزی و خانەوادەی رەفعەت حاجی حمە ئاغا و  خانەوادەی هاشم حمەد ئەمین خدر ده‌كات، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانەوادەی مەحمود بەگ دێلزی دەکات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان
 
خانەوادەی بەڕێزی مەحمود بەگ دێلزی

به‌دڵگرانییه‌کی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی  پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گولان و کەسایەتیی ناسراوی گوندی دێلزیان و دەڤەری سۆران، (مەحمود بەگ دێلزی)مان پێگەیشت.

 پرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌وادە تێکۆشەرەکەتان  و تەواوی کەسوکار و ئاشنایانتان ده‌که‌ین و به‌شداری‌ خه‌متانین.

لە خودای گەورە داواکارین گیانی خوالێخۆشبوو مەحمود بەگ دێلزی بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و به‌ به‌هه‌شتی شاد بکات و ئارامی و دڵنه‌وایتان پێ ببەخشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

 


بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی رەفعەت حاجی حمە ئاغا دەكات

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان، خانەوادەی رەفعەت حاجی حمە ئاغا

بە دڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و كەسایەتی دیاری قەرەداغ(رەفعەت حاجی حمە ئاغا)مان پێگەیشت.

سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە بەڕێز و نیشتیمانپەروەرەكەتان دەكەین، هاوخەمی ئێوە و دۆست و خزمانی قەرەداغین.

لە خودای گەورە داواكارین خوالێخۆشبوو بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی شاد بكات، دڵنەوایی و ئارامیش بە ئێوە و كەسوكارتان ببەخشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

 

 

بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی هاشم حمەد ئەمین خدر
 
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان لە خانەوادەی هاشم حمەد ئەمین خدر

بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی(هاشم حمد ئەمین خدر) كوڕی خوالێخۆشبوو(حمد ئەمین شێخ وەسانی) سەرلقی شۆڕشی ئەیلوولمان پێگەیشت.

سەرەخۆشی لە خانەوادە بەڕێز و نیشتیمانپەروەرەكەتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمی ئێوە و دۆست و ئاشنایانتان و خزمانی شێخ وەسان دەزانین.

لە خودای دلۆڤان داواكارین خوالێخۆشبوو بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی شاد بكات و ئۆقرەیی و دڵنەوایی بە ئێوە و كەسوكارتان ببەخشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی
۱۷ـی ٨ـی ۲۰۲۰

كوردستان TV

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.