به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕێزان، له خانه‌واده‌ی عه‌بدوڵڵا عه‌لی ره‌سوڵ،
به‌داخێکی زۆره‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی (عه‌بدوڵڵا عه‌لی ره‌سوڵ)مان پێگه‌یشت.
کۆچکردوو عه‌بدوڵڵا عه‌لی ره‌سوڵ یه‌کێک له پێشمه‌رگه و فه‌رمانده دڵسۆزه‌کانی هه‌ردوو شۆڕشی ئهیلوول و گوڵان بووه و تا کۆتا ژیانی له خزمه‌تکردنی رێبازی پیرۆزی کوردایه‌تی بوو.
سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده به‌ڕێز و نیشتیمانپه‌روه‌ره‌که‌تان ده‌که‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می ئێوه و خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواکارین گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی خۆی شاد بکات و ئۆقره‌یی و دڵنه‌وایی به خانه‌واده‌که‌تان و هه‌ڤاڵانی ببه‌خشێت.
انا للە وانا الیە را‌جعون
بارەگای بارزانی
۱۲ـی ٨ـی ۲۰۲۰
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.