سه‌رۆكی رو,سیا له‌باره‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ری به جیهان رایگه‌یاند و گوتی: له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا به‌رهه‌مهێنانی یه‌كه‌م ڤاكسینی كۆرۆنا له‌جیهان تۆمارده‌كرێت.
رۆژ دووشه‌ممه ڤیلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا له‌پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، زاناكانی رووسیا به‌سه‌ركه‌وتویی قۆناغه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنایان ته‌واوكردووه، كه به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر و سه‌لامه‌ت كاری خۆی ده‌كات.
ڤیلادیمێر پوتن له نووسینه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: ته‌ندروستی رووسیا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ورد كاریان له‌سه‌ر په‌تای كۆرۆنا كردووه و ئومێدێكیان نه‌ك ته‌نها به رووسیا به‌ڵكو به هه‌موو جیهان به‌خشیووه، له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا به‌رهه‌مهێنانی یه‌كه‌م ڤاكسینی كۆرۆنا له‌جیهان تۆمارده‌كرێت.
ڤیلادیمێر پوتن ده‌ڵێت: كه چۆن مانگی ده‌ستكردی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت رێگه خۆشكه‌ر بوو بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی بگاته بۆشایی ئاسمان، ئێستاش به‌هه‌مانشێوه له‌به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنادا وڵاته‌كه‌ی رێگه خۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ جیهانێك به‌بێ كۆرۆنا.
بۆ بینینی نووسینه‌كه‌ی سه‌رۆكی رووسیا ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه كلیك بكه:
https://www.facebook.com/for.vladimir.putin/posts/3311651688921354
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.