Erbil 21°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 12:44

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ محه‌مه‌د مه‌لا ئیسماعیل ده‌کات

خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می ئێوه‌ و خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌زانین
کوردستان TV
100%

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز، محه‌مه‌د مه‌لا ئیسماعیل
به‌داخێکی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول و که‌سایه‌تی دیاری دوزخورماتوو(ئسماعیل ئه‌حمه‌د)ناسراو به‌(مه‌لا ئیسماعیل)مان پێگه‌یشت.

سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ به‌ڕێز و نیشتیمانپه‌روه‌ره‌که‌تان ده‌که‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می ئێوه‌ و خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره داواکارین خوالێخۆشبوو به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنه‌وایی به‌هه‌موو لایه‌ک ببه‌خشێت.

انا للە وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
7ـی8ـی2020

 

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.