ھەڤاڵی بەڕێز محەمەد مەلا ئیسماعیل
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتی دیاری دەڤەری خورماتوو و داودە، کادیری شۆڕشی مەزنی ئەیلول خوالێخۆشبوو (مەلا ئیسماعیل ئەحمەد)ی باوکی بەڕێزتانمان، پێگەیشت.
بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی بنەماڵە تێکۆشەر و کوردپەروەرەکەتان و كەسوكار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین و ھاوبەشی خەمتانین.
لەخوای گەورە داواکارین سەبوری و دڵنەوایی بە ھەموولایەک ببەخشێت و گیانی باوکی کۆچکردویشتان بە بەھەشتی بەرین شادبکات..
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.