به‌مه‌به‌ستی پشكنینی ئه‌و خوارده‌مه‌نییانه‌ی به‌هاوڵاتیانی ده‌فرۆشرێت، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی سه‌ردانی دوكان و بازاڕ و كۆگاكان ده‌كات سه‌رۆكی لیژنه‌كانیش داوا ده‌كات هاوڵاتیان ئاگاداریان بكه‌نه‌وه.
له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی پشكنین بۆ ئه‌و خوارده‌مه‌نی و شیرینی و پێداویستیانه‌ی هاوڵاتیان له‌رۆژانی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز به‌كاریده‌هێنن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت سه‌ردانی دوكان و بازاڕ و كۆگاكانی عه‌مباركردن و هه‌مو ئه‌وشوێنانه ده‌كات هاوڵاتیان بۆ كڕینی پێداویستییه‌كانیان روی تێده‌كه‌ن.
وتی: به‌شێك له دوكاندار و بازرگانه‌كان رۆژانی پێش جه‌ژن به ده‌رفه‌ت ده‌زانن بۆ ساغكردنه‌وه‌ی ئه‌و خوارده‌مه‌نی و شیرینی و كاڵاوشمه‌كانه‌ی ماوه‌ی خواردن و به‌كارهێنانیان به‌سه‌رچوه و شیاوی خواردن نین.
وتیشی: خشته‌ی كاركردنی لیژنه هاوبه‌شه‌كان بۆ چاودێری كردنی دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتیه‌كان له‌چه‌ند رۆژی داهاتودا به‌جۆرێك دانراوه سه‌رجه‌م شوێنه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام لیژنه‌كان سه‌ردانیان ده‌كه‌ن، له‌كاتی هه‌بونی خوارده‌مه‌نی و كاڵاوشمهكی خراپ و به‌سه‌رچو شوێنه‌كان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كه‌نه‌وه.
سه‌رۆكی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی داوای له هاوڵاتیان كرد، له‌كاتی بازاڕكردن و پێش كڕینی پێداویستییه‌كانتان به‌وردی سه‌رنج له به‌رواری دروستكردن و به‌سه‌ر چونی ئه‌و خوارده‌مه‌نی و پێداویستیانه بده‌ن، له‌كاتی هه‌بونی سه‌رپێچی له‌ڕێی ژماره مۆبایلی (07708677777) لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ئاگاداربكه‌نه‌وه.
رونیكرده‌وه: به‌پێی بڕیاره‌كانی ژوری ئۆپراسیۆنه‌كانی خۆپارێزی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌شاری سلێمانی، سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ بۆ قوربانی‌کردن ته‌نها لە قەسابخانەکاندا سه‌رده‌بڕرێت و قوربانی‌کردن لە شەقام و کۆڵان و گەڕەک و شوێنە گشتییەکاندا بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە بۆیه له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش و لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی رێگرییان لێده‌كرێت.
ئاماژه‌ی بۆ ئهشكرد: هیوادارین هه‌مو ئه‌و دوكان و بازاڕ و شوێنانه‌ی خوارده‌مه‌نی و شیرینی و كاڵاوشمه‌ك به هاوڵاتیان ده‌فرۆشن پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن بن و لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ناچار به گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی نه‌كه‌ن به‌رامبه‌ریان.
لیژنه‌کانی قائیمقامیه‌تی سلێمانى داوا ده‌که‌ن هاوڵاتیان په‌یوه‌ندیان پێوه بکه‌ن
ئاگاداریان بكه‌نه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.