ئهكتهری ئهمریكی وجیهانی كێلی بریستۆن ، هاوسەرەی هونەرمەندی جیهانی جۆن تراڤۆڵتا لهتهمهنی 57 ساڵی ،بە نەخۆشیی شێرپەنجە كۆچی دوایی كرد.
هاوسەرەی"كێلی بریستۆن" هونەرمەند "جۆن تراڤۆڵتا" لەڕێی ئینستاگرامەوە رایگهیاند:كێلی بریستۆنی هونهرمهند زیاتر له دوو ساڵ بوو تووشی نەخۆشیی شێرپەنجەی مەمك بوو.
لە پۆستەكەی لە ئینستەگرام تراڤۆڵتا رای گەیاندووە، بەدڵێكی پڕ لە خەمەوە رای دەگەیەنم، هاوسەرە جوانەكەم كێلی، لە شەڕی شێرپەنجەدا كە دوو ساڵی خایاند، كەوت و كۆچی دوایی كرد.
هونهرمهند كێلی بریستۆن ناوی راستەقینەی كێلی كامالیلهۆ سمیسە و لە ساڵی 1962 لە ئەمەریكا لەدایك بووە، لە سەرەتادا نمایشكاری جلوبەرگ بوو، لە 1985 رۆڵی سەرەكی لە فیلمێكی سینەماییدا بینی بەناوی "میس چێڤ". تا ئێستا بەشداری زیاتر لە 40 فیلمدا كردووە. فلیمی كۆمیدی رۆمانسی "جیری ماكگوایر"له ساڵی 1996 لهگهڵ تۆمی كرۆز.لە ساڵی 1991دا ژیانی هاوسەری لەگەڵ هونەرمەندی جیهانی جۆن تراڤۆڵتادا پێك هێناوە و سێ منداڵیان هەیە. جیا لە وەرگرتنی خەڵاتی ئۆسكار، چەندان خەڵاتی تری جیهانیشی وەرگرتووە.
وهرگێران و دارشتنهوهی :كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.