لهراگهیاندراوێكدا بهرێوهبهرایهتى پۆلیسی راپهرین بڵاوی كردهوه كه کاتژمێر 10:00 بەیانی ئەمڕۆ 4 شەممە تەرمی منداڵێک بەناوی ( هـ . ئـ . خ ) تەمەن 11 ساڵان، دانیشتووی گوندی ( سپێرۆ ) سەر بەناحیەی ژاراوە سەر بە قەزای پشدەر گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ و پاش توێکاری بۆ لاشەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە.
راشیدهگهیهنن ، بە وتەی کەسوکارەکەی ئەوان مەڕدارن لە بناری قەندیل و کوڕەکەیان ویستویەتی (ئەسپ)ٚەکەیان ڕاکێشێ و دواتر ئەو گوریسەی بە ئەسپەکەوە بووە لەدەستی منداڵەکە گیر بووە و ئەسپەکە ئەوی ڕاکێشاوە و بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.