Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 17:26

تەندروستیی سلێمانی چاکبوونەوەی 2000 تووشبووی کۆرۆنای لە ماوەی دوو هەفتەدا راگەیاند

لە تەواوی هەرێمی كوردستاندا 9 هەزار و 455 تووشبووی كۆرۆنا تۆمار كراون
کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە د.سەباح هەورامی بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی چاكبوونەوەی نزیكەی دوو هەزار تووشبووی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای لە ماوەی دوو هەفتەدا راگەیاند.


هەورامی لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك نووسیویەتی "لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا یەك هەزار و ٩٩٠ کەس لە شاری سلێمانی چاک بوونەتەوە لە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە رۆژی ١٣/٥/٢٠٢٠یشەوە تا ئەمڕۆ دوو هەزار و ٨٥٧ کەسی تووشبووی كۆرۆنا چاک بوونەتەوە".


جێی باسە تا ئێستا لە تەواوی هەرێمی كوردستاندا نۆ هەزار و 455 تووشبووی پەتای كۆرۆنا تۆمار كراون، سێ هەزار و 378یان چاك بوونەتەوە و 326 تووشبووش گیانیان لەدەست داوە.

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.