Erbil 15°C ھەینی 05 تەمووز 18:35

کۆریای باکوور فەرمانێکی زۆر "نامۆ"ی بۆ سەربازەکانی دەرکرد

بۆ هەر سەربازێک بەلایەنی کەمەوە دەبێت 15 کەروێشک بەخێو بکات
کوردستان TV
100%

بەگوێرەی پێگەی "Daily NK"، دەسەڵاتدارانی کۆریای باکوور فەرمانی بە سەربازەکانی کرد دەست بکەن بە بەخێوکردنی کەروێشک و بۆ هەر سەربازێک بەلایەنی کەمەوە دەبێت 15 کەروێشک بەخێو بکات.
ئەم فەرمانەی سوپای میللی کۆریای باکوور داوا لە سەرباز و خانەوادەکانیان دەکات کەروێشکێکی زۆر بەخێو بکەن بە مەبەستی دابینکردنی سەرچاوەی خۆراکی تایبەت بە خۆیان.
بەپێی رۆژنامەی "نیویۆرک پۆست"ی ئەمریکی، مەکتەبی سیاسی سەر بە سوپا پێی وایە یٔەم فەرمانە ئامرازێکە بۆ پتەوکردنی دابینکردنی گۆشت لە وڵات بەشێوەیەک تێچووی کەم بێت و، دەڕواتە نێو چوارچێوەی رێنماییەکانی رێبەر کیم جۆنگ یٔوون، بۆ فراوانکردنی بەخێوکردنی ئاژەڵە گیاخۆرەکان.
فەرمانەکە جەختی کردەوە، هەڵسەنگاندن دەکرێت بۆ وەڵامدانەوەی سەربازەکان دەربارەی بەخێوکردن کەروێشک بەر لە کۆتایی مانگی ئابی داهاتوو.
پێگەکە لە زاری سەرچاوەیەکی گواستەوە و رایگەیاند، ئەم بڕیارە نوێیە زۆرێک لە کار و یٔەرکی سەربازەکان زیاتر دەکات کە لەم مانگە دەستیان بە زنجیرەیەک لە مەشق و راهێنانی چڕ کرد، چونکە ئێستا لەسەریان پێویستە لەگەڵ ئەرکە سەربازییەکانیان بایەخ بدەن بە بەخێوکردنی کەروێشکیش.
ژێده‌ر :Kurdistan CT

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.