Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 11:46

کۆریای باکوور فەرمانێکی سەیر ئاراستەی سەربازانی دەکات

هەر سەربازێكی كۆریا پێویستە بە لایەنی كەم 15 كەروێشك بەخێو بكات
كۆریای باكوور فەرمانێكی سەیر ئاراستەی سەربازانی دەكات
کوردستان TV
100%

دەسەلاتدارانی كۆریای باكوور فەرمانی كرد كە هەر سەربازێكی كۆریا پێویستە بە لایەنی كەم 15 كەروێشك بەخێو بكات .

ئەو داوایەی سوپایەی كۆریای باكوور دەگەڕێتەوە بۆ مانگی رابردوو كە داوای لە سەربازان و خانەوادەكانیان كردووە كە زیاتر كەرویشك بەخێو بكەن وەك سەرچاوەیەكی خواردنی تایبەت بە خۆیان .

مەكتەبی سیاسی سەر بە سوپا روونیكردەوە كە ئەو رێگایە رێگایەكی ئاسانە بۆ ئەوەی وڵات بێ هیچ خەرجیەكی زۆر بتوانێت گۆشت دەستەبەر بكات ئەو فەرمانەش لە سەر پێشنیارو داوای كیم جۆنگ ئاون سەرۆكی كۆریای باكوور بووە.

بەپێی فەرمانەكە تا كۆتایی مانگی ئابی داهاتوو هەموو سەربازانی ئەو وڵاتە فەرمانەكە جێبەجێ دەكەن . ئەمەش وا دەكات قەیران و نەبوونی كەلوپەلی خواردن بۆ هاووڵاتیانی كۆریا تا رادەیەكی زۆر كەم ببێتەوە .

 

 

سوهیل تاهیر .... كوردستان تیڤی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.