به گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی ئیندیپێندت،چالاكوانان و رێكخراوه‌كانی مافه‌كان، هۆشدارییان داوه له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی دیاره‌ی فرۆشتنی كچانی سوریا له توركیا،هه‌روه‌ها جه‌ختییان كردۆته‌وه كه ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌و ئاواره سووریانه‌ی له‌توركیا نیشته‌جێن، به‌هۆی خراپی باری داراییانه‌وه، ناچارن كچه تازه پێگهیشتووهكانیان له پیاوه توركه‌كان ماره بكه‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه به پێی راپۆرتێك كه له ECPAT بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و توڕێكی رێكخراوه‌كانه، ده‌ڵێت: هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌م دیارده نه‌هێڵین.
له‌مباره‌یه‌وه ئیزجی یه‌مان،ئه‌مینداری گشتی تۆڕه‌كه ده‌ڵێت: بیستوومانه كه خانه‌واده سوورییه‌كان كچه‌كانیان له‌پێناو پاره بۆ شووكردن به‌پیاوه توركه‌كان ده‌فرۆشن.
هه‌روه‌ها بیستوومانه كه خانه‌واده سوورییه‌كان ناتوانن كرێی خانوو بده‌ن، بۆیه به‌خاوه‌ن خانووه‌كان ده‌ڵێن: له‌بری كرێكه، كچهكهمانت پێشكه‌ش ده‌كه‌ین.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.