دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: تیرۆركردنی شرۆڤەكاری سیاسی و كاروباری ئەمنی عیراق و رۆژنامەنووس(هیشام ئەلهاشمی) دڵگرانی کردین.
له ڕاگهێندراوهكهی مهكتهبی ڕۆشنبیری و ڕاگهیاندنی پارتیدا هاتووه: ئێمە لە كاتێكدا ئەو تاوانە قێزەونە زۆر بەتوندی ئیدانە دەكەین و بە كردەوەیەكی تیرۆریستی دادەنێین، داواكارین لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی عێراقی فیدراڵ تاوانباران بە سزای خۆیان بگەیەنن و رێگری بکەن لە دووبارەبوونەوەی تاوانی دیكەی لەو جۆرە.
ھاوکات پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو دەکەین و، لە خوای گەورە داواکارین بەبەهەشتی بەرین شاد بکات.
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
٧ـی٧ـی٢٠٢٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.