بەپێی راگەیەندراوی روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ لەماوەی 48 كاتژمێری رابردوودا لە لە شەری نێوان سوپای سوریا و رێكخراوی تیرۆریستی داعش و دواتر هێرشە ئاسمانیەكانی روسیا بۆ سەر ناوچەكانی بادیەی سوریا زیاتر لە 50 كەس لە هێزەكانی سوپای سوریا و تیرۆریستانی داعش كوژران .
شەوی پێنجشەم لە سەر هەینی رێكخراوی تیرۆریستی داعش هیرشی كردە سەر هیزەكانی سوپای سوریا لە دەوروبەری شاری سەخنە لە دەوروبەری رۆژهەڵاتی حمس ، بەمەش شەڕێكی توند روویدا و بەردەوامی هەیە و فرۆكەكانی جەنگی روسیاش پشتیوانی هیزەكانی سوریای كرد لەو شەرەدا . بەپێی سەرچاوەكان 31 چەكداری تیرۆریستی داعش كوژراون و لە سوپای سوریاش 20 سەرباز كوژران ..
زیاتر لە ساڵێكە سوریا هەوڵ دەدات ناوچەكانی بادیە لە رۆژهەڵاتی وڵاتەكەی پاك بكاتەوە ، بەڵام ریكخراوی تیرۆریستی داعش بوونی هەیە لە نێوان دەوروبەری حەمسی رۆژهەڵاتی تا سنوورەكانی عێراق
سوهیل تاهیر ..... كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.