Erbil 34°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 14:17

بەشێک لە جووتیارانی سنووری شێخان گردبوونەوە

داوا دەکەن حکومەتی عێراق ده‌رگای سایلۆكه‌یان بۆ بكاته‌وه‌
کوردستان TV
100%


بەشێك لە جووتیارانی سنوری شێخان گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان  لە چوارڕێیانی کەلەکچی سازکرد.

بەهۆی وەرنەگرتنی گەنمەکانیان لە سایلۆی رۆفیا، بەشێك لە جووتیارانی سنوری شێخان و ئاکرێ و بەردەرەش گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان  لە چوارڕێیانی کەلەکچی سازکرد.

ماوەی نزیکەی کاتژمێرێکە ڕێگای سەرەکی هەولێر بۆ دهۆکیان داخستووە و داوا دەکەن حکومەتی عێراق بە زووترین کات دەرگای ئەو سایلۆیە بەڕووی جوتیارانی هەر سێ قەزاکانی شێخان و ئاکرێ و بەردەرەش بکاتەوە، چونکە ماوەی زیاتر لە مانگێکە کارەکانی ئەو سایلۆیە تەواو بووە، بە ئەنقەست دەرگای ئەو سایلۆیە ناکاتەوە.

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.