له پرسه‌نامه‌یه‌كدا باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له له خانەوادەی حەسەن ساڵح ئاغا ڕۆستەم خان ده‌کات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: لەو کۆستە گەورەیەدا پرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌وادە تێکۆشەر و بەڕێزەکەتان و خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌که‌ین و به‌شداری خه‌متانین.
ده‌قی پرسهنامهكه:
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
خانەوادەی بەڕێزی حەسەن ساڵح ئاغا ڕۆستەم خان
به‌دڵگرانییه‌کی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی پارلەمانتاری پێشوو و فەرماندەی پێشمەرگە و کەسایەتیی دیار و خۆشەویستی سنوری گەرمیان و دڵسۆزی ڕێبازی بارزانی،
کاک حەسەن ساڵح ئاغا ڕۆستەم خان ـ مان پێ گەیشت.
لەو کۆستە گەورەیەدا پرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌وادە تێکۆشەر و بەڕێزەکەتان و خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌که‌ین و به‌شداری خه‌متانین.
لە خودای گەورە داواکارین گیانی ئەو هەڤاڵەمان بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و ئارامی و سەبرتان پێ ببەخشێت.
انا للە وانا الیە را‌جعون
باره‌گای بارزانی
٢ـی٧ـی٢٠٢٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.