Erbil 25°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 20:20

سه‌رۆک بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو "لیوا خدر حوسێن سورچی" ده‌کات

پێشمەرگە و كەسایەتیی نیشتیمانپەروەر لیوا خدر حوسێن سورچی كۆچی دوایی كرد
کوردستان TV
100%

له‌ په‌یامێكدا سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی لیوا خدر حوسێن سورچی، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو ده‌كات.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی: 

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگە و كەسایەتیی نیشتیمانپەروەر لیوا خدر حوسێن سورچیمان پێ گەییشت. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو لیوا خدر حوسێن سورچی دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای گەورە داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامیش بە گشت لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

27ـی 6ـی 2020

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.