ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە پرسی كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەران ڕایگەیاند: لە كۆبوونەوەكەی دوێنێ حكومەتدا هیچ وەزیرێك دژی بڕیارەكە نەبووە. ئەمەش لە كاتێكدایە ژمارەیەك پەڕلەمانتاری یەكێتی و گۆڕان كە حزبەكانیان دوو پێكهێنەری سەرەكی حكومەتن، ناڕەزاییان دژی بڕیاری كەمكردنەوەی مووچە دەربڕیوە.
هاوكات ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ وه‌زیرێك له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دژی بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌بووه و ئاشكرایكرد كه مه‌رج نییه هه‌موو مووچه‌یه‌ك له‌سه‌دا بیست و یه‌كی لێ ببڕێ به‌ڵكو به‌پێی كه‌می مووچه‌كه‌ی بڕه‌كه‌ی ده‌بڕدرێ.
دوێنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا كه له‌سه‌دا حه‌فتا و نۆی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ته‌مویل بكات و له‌سه‌دا په‌نجای مووچه‌ی پله باڵاكانیش ببڕێت به بڕوای شاره‌زایان، ئه‌و بڕیاره به‌ته‌واوی دادگه‌ری له مووچه‌دا ده‌چه‌سپێنیێ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.