سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 35 ساڵ به‌سه‌ر كاره‌ساتی بۆردومانكردنی ئۆردوگای زێوه په‌یامێكی بڵاوكردهوهو ڕایگه‌یاند: شه‌هیدانی ئۆردوگای زێوه هه‌میشه له یادی ئێمه‌دا زیندوون.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
به شکۆوه یادی شه‌هیدانی ئۆردوگای زێوه ده‌که‌ینه‌وه و سه‌ری ڕێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌م گیانی پاکیان داده‌نوێنین کە ١٩٨٥/٦/٩ بوونه ئامانجی فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی به‌عس و ژماره‌یەکی زۆری منداڵ، به‌ساڵاچوو، ژن و پیاو شه‌هید و بریندار بوون. ئه‌وان هه‌میشه له یادی ئێمه‌دا زیندوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.