ڕۆژی ٢٩/١١/٢٠٢١ به‌پێی ناسنامه‌ی ژماره ٧٣٥ ته‌مه‌نی حه‌سه‌ن زیره‌ك، كه له گه‌ڕه‌كی سه‌رقه‌ڵا، كۆنترین گه‌ڕه‌كی شاری بۆكان له‌دایك بووه، ده‌گاته سه‌د ساڵ. ژیانی په‌نجاویه‌ك ساڵه و ده‌وری ئه‌و له‌ناو موسیقا و ئاواز و كه‌لام و فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری كورد، پاش تێپه‌ڕبوونی سه‌د ساڵ، هێشتا جێگای مشت‌ومڕ و باس و لێكۆڵینه‌وه‌یه.
ماڵپه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵات- بۆكان و كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی و ناوه‌ند و داموده‌زگا له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له توێی پڕۆژه‌یه‌كدا، به پشتبه‌ستن به به‌ڵگه و زانیاریی باوه‌ڕپێكراو، به كه‌ڵكوه‌رگرتن له بیروبۆچوونی كه‌سانی شاره‌زا و پسپۆڕ، ئاوڕ له ژیان و به‌رهه‌مه‌كانی زیره‌ك ده‌ده‌نه‌وه. بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه له ڕێگای ئه‌م بانگه‌وازه‌وه، داوای به‌شداری و هاوكاریی زۆرتر له كه‌سان و ناوه‌ند و ده‌زگاكان له كوردستان و هه‌موو شوێنێكی جیهان ده‌كه‌ین. بۆ ناردنی بابه‌ت و ڕاوێژكاریی و به‌شداریكردن پێوه‌ندی به‌و ئادره‌سه‌وه بكرێ: [email protected]
سپاس بۆ داموده‌زگا و میدیا و ئه‌و كه‌سانه‌ی بانگه‌وازه‌كانی "سه‌د ساڵه‌ی زیره‌ك" بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
به‌شێك له بابه‌ت و ته‌وه‌ره‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری:
زانیارییه‌كان:
١- كورته‌مێژووی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی، هونه‌ری، میدیایی له نێوان ساڵانی ١٩٢١ هه‌تا ١٩٧٢؛
١-١. كوردستان به‌گشتی.
١-٢. ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
١-٣. موكریان و بۆكان.
٢- سه‌رده‌می منداڵی:
٢-١. بارودۆخی ژیانی بنه‌ماڵه.
٢-٢. چۆنیه‌تیی بنه‌ماڵه، گه‌ڕك، شار، دۆست و هاواڵه‌كانی.
٢-٣. سه‌رده‌می مێرمنداڵی پاش مردنی باوكی و شووكردنه‌وه‌ی دایكی.
٢-٤. سه‌رده‌می لاویه‌تی له بۆكان، كوردستان و شاره‌كانی ئێران.
٢-٥. سه‌رده‌می چوون بۆ باشووری كوردستان و ڕادیۆی كوردیی به‌غدا.
٢- ٦. به‌سه‌رهاته‌كانی گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕۆژهه‌ڵات، چوون بۆ ڕادیۆی تاران، كرماشان، ڕوونكردنه‌وه‌ی ورد، ڕۆژ، مانگ، ساڵ، هۆكاره‌كان.
٢-٧. ده‌ركرانی له ڕادیۆی كرماشان، هۆكار، سهبهبكارهكان.
٢-٨. گه‌ڕانه‌وه بۆ بۆكان، چوون بۆ شنۆ و ناوچه‌ی بانه و دانانی قاوه‌خانه-مه‌یخانه.
٢-٩. ژیانی ژن و ژنخوازی و جیابوونه‌وه‌كان.
٢-١٠. لایه‌نه‌كانی ژیانی تاكه‌كه‌سی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، فه‌رهه‌نگی.
٢-١١. ده‌وری كه‌سانی نزیك له ژیانی تاكه‌كه‌سیی زیره‌ك (بنه‌ماڵه، خزم و دۆست و ناسیاو).
٢-١٢. ده‌وری كۆمه‌ڵگا و خه‌ڵك له ژیانی زیره‌ك.
٢-١٣. به‌سه‌رهاتی ژیانی له زیندانه‌كانی ئێران و عێراق(مه‌راغه، كه‌ركووك و شوێنی تر)
٣- بزاڤی سیاسیی كورد، زیره‌ك و
٣-١. كۆماری كوردستان.
٣-٢. حزبه سیاسییه‌كانی كورد.
٣-٣. شۆڕشی بارزانی.
٣-٤. ئه‌ندامانی حزبی دێموكراتی كوردستان.
٤- زیره‌ك و ڕووناكبیران و نوخبه‌كانی سه‌رده‌م:
٤-١. زیره‌ك و نووسه‌ران و شاعیران.
٤-٢. زیره‌ك و هونه‌رمه‌ندانی گۆرانیبێژی كورد و نه‌كورد.
٥- ڕادیۆكان، زیره‌ك و
٥-١. ڕادیۆی به‌غدا و به‌سه‌رهاته‌كانی.
٥-٢. ڕادیۆی تاران و به‌سه‌رهاته‌كانی.
٥-٣. ڕادیۆی كرماشان و به‌سه‌رهاته‌كانی.
٥-٤. ڕادیۆكانی سنه، ورمێ، ته‌ورێز، مه‌هاباد و شوێنی تر.
٦- ده‌وری كۆمه‌ڵایه‌تیی كۆمه‌ڵگا، زیره‌ك و
٦-١. پیشه‌كانی له شار و گونده‌كانی ڕۆژهه‌ڵات و باشوور و ئێران و عێراق.
٦-٢. نوێخوازی (دانانی هوتێل و كابارهی به شێوه‌ی تاران له سه‌قز، قاوه‌خانه/ مه‌یخانه له ده‌ره‌وه‌ی شاری بانه).
٧- موسیقا، زیره‌ك و
٧-١. ناوی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئێران و عێراق و كوردستان، له شار و گوند، ڕادیو و ته‌له‌ڤزیۆن كاری موسیقایان له گه‌ڵ كردووه، هه‌روه‌ها له به‌رنامه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی سابیت پاساڵ له تاران.
٧-٢. ناوی ئه‌و ئامێرانه‌ی وا به‌كار هێندراون.
٧- خشته‌ی ناوی گۆرانییه‌كان له ماڵان، له شایی و گۆڤه‌ند، له ڕادیۆ و ستۆدیوكان
٧-٣. ناوی هه‌موو ئه‌و گۆرانیبێژانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و لێره و له‌وێ كاری هاوبه‌شیان كردووه (كورد، ئازه‌ری، ئه‌رمه‌نی، فارس، عه‌ره‌ب).
٧-٤. تێكستی گۆرانییه‌كان به تێكرایی له هه‌ر شوێنێك گوترابن و تۆمار كرابن به‌بێ ههڵوهژاردن و سڕینه‌وه و جیاكردنه‌وه.
٧-٥. نۆته‌ی گۆرانییه‌كان.
٧-٦. هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی كه له موسیقای ئه‌و بۆ ئۆركێسترهكان له كوردستان و له ده‌ره‌وه كه‌ڵك وه‌رگیراوه.
٧-٧. هه‌موو ئه‌و سۆلۆكارانهی میلۆدییه‌كانی ئه‌ویان بۆ ئامێره جیاوازه‌كان به‌كار هێناوه
٧-٨. "زیره‌ك و پێداهه‌ڵگوتنی ده‌سه‌ڵاتداران و كه‌سان" وه‌ك مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ، شای ئێران، كوڕی شا، بارزانی و...
٨- زیره‌ك و وێنه، ڤیدیۆ، فیلم:
٨-١. وێنه‌كانی زیره‌ك (كه‌سه‌كان، شوێن و ڕێكه‌وت) و زانیاریی پێویست
٨-٢. ئه‌و فیلم و ڤیدیۆیانه‌ی كه له ناوه‌نده‌كانی ڕادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆن گێراون.
٨-٣. ئه‌و فیلم و كلیپانه‌ی له‌گه‌ڵ زیره‌ك گیراون.
٩- زیره‌ك و بیره‌وه‌رییه‌كان:
٩-١. ئه‌و بیره‌وه‌رییانه‌ی كه‌سان ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌ویان هه‌بووه.
٩-٢. ئه‌و بیره‌وه‌رییانه‌ی له زمانی كه‌سانه‌وه گێردراونه‌ته‌وه
٩-٣. قسه‌كانی زیره‌ك كه لێره و له‌وێ و له هه‌ر شوێنێك تۆماركرابن و گوترابن به بێ ده‌ستكاریكردن و سڕینه‌وه، وه‌ك خۆی كه گوتراوه.
١٠- زیره‌ك كتێب و ڕۆژنامه‌كان:
١٠-١. هه‌موو ئه‌و كتێبانه‌ی به زمانی كوردی و بیانی له‌سه‌ر ئه‌و نووسراون.
١٠-٢. هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و له گۆڤار و ڕۆژنامه‌كانی ئێران و عێراق و وڵاتانی تر له نێوان ساڵانی ١٩٥٠ هه‌تا ١٩٧٢ و دواتر به زمانی كوردی و فارسی و عه‌ره‌بی نووسراون.
١٠-٣. هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی له ڕۆژنامه‌كان به زمانی كوردی و بیانی پاش ساڵی ١٩٧٩ نووسراون.
١٠-٤. هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی له ماڵپه‌ڕه‌كان له ساڵی ١٩٩٥ هه‌تا ساڵی ٢٠٢٠ به كوردی و زمانی تر بڵاو كراونه‌ته‌وه.
١١- زیره‌ك و فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی:
١١-١. ئه‌و فیلمه به‌ڵگه‌نامه‌ییانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و ساز كراون.
١١-٢. ئه‌و وتووێژانه‌ی له ته‌له‌ڤزیۆن و ڕادیۆ سه‌باره‌ت به ئه‌و له‌گه‌ڵ كه‌سان كراون.
١١-٣. ئه‌و به‌رنامانه‌ی كه ته‌له‌ڤزیۆنه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و سازیان كردووه.
١١-٤. ئه‌و كلیپانه كه به گۆرانییه‌كانی ئه‌و ساز كراون.
١١-٥. ئه‌و فیلمه كوردی و بیانیانه‌ی كه بۆ موسیقای فیلمه‌كان، كه‌ڵكیان له ملۆدییهكانی ئه‌و وه‌رگرتووه.
١٢- زیره‌ك و شانۆ:
١٢-١. ئه‌و شانۆیانه‌ی ئه‌و له‌گه‌ڵ تیپه‌كانی باشوور ده‌وری تێدا گێڕاون.
١٢-٢. هه‌موو ئه‌و شانۆیانه‌ی بۆ موسیقای شانۆ، كه‌ڵكیان له موسیقای ئه‌و له ناوخۆ و ده‌ره‌وه وه‌رگرتووه.
ماڵپه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵات- بۆكان
به‌هاری 2020 ئاڵمان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.