هاوپه‌یمانى یه‌كێتى نه‌ته‌وه‌یی كلدو ئاشوورى كه له سێ كۆتلهى په‌رله‌مانى پێك دێت و هه‌ر یه‌كه‌یان ئه‌ندامێكیان له په‌رله‌مانى كوردستان هه‌یه، له به‌یاننامه‌یه‌كدا به توندى ئیدانه‌ى وته‌كانى كاوه عه‌بدولقادر ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له‌سه‌ر لیستى نه‌وه‌ی نوێ كرد، كه دوێنێ له نوسینێكدا داواى له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كردبوو هاوشێوه‌ى بازار مزگه‌وته‌كانیش به رووى هاولاتیان بكه‌نه‌وه ، چونكه به وته‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره مزگه‌وته‌كان رۆژانه پێنج جار نوێژیان تێدا ده‌كرێت و له شه‌وانى ره‌مه‌زانیشدا خه‌لك خواپه‌رستى تیادا ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌لام كه‌نیسه‌كان له هه‌فته یه‌ك جار ده‌كرێنه‌وه، بۆیه وتبوى نابێت مزگه‌وته‌كان له‌گه‌ل كه‌نیسه‌كان به‌راورد بكرێت، هه‌ربۆیه ئه‌م وتانه‌ى ناوبراو بووه هۆى برینداركردنى هه‌ستى برایانى مه‌سیحى و له‌م رووه‌وه هاوپه‌یمانى یه‌كێتى نه‌ته‌وه‌یی كلدو ئاشوورى كه سێ په‌رله‌مانتارى هه‌یه ، به توندى ئیدانه‌ى وته‌كانى كاوه عه‌بدولقادر كرد، كه ئه‌مه‌ى خواره‌وه لینكى به‌یاننامه‌كه‌یه:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.