فەرماندەی هێزی زەمینی پێشووی توركیا، بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە توركیا گیانی لەدەست دا و هەموو خانەوادەكەشی خرانە كەرەنتینەوە.
ئایتاچ یڵمان فەرماندەی پێشووی هێزی زەمینی توركیا لە نەخۆشخانە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆرناوە گیانی لەدەست دا، میدیاكانی توركیاش هۆكاری مردنەكەی بۆ كۆرۆنا دەگەڕێنێتەوە.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كە چەند میدیایەكی توركیا بڵاویان كردووەتەوە، یڵمان بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆڕۆناوە گیانی لەدەست داوە.
ئەو فەرماندەیەی توركیا تەمەنی ٨٠ ساڵ بوو، بەڵام تاوەكو ئێستا لە لایەن دەزگا فەرمییەكانی حكوومەتەوە پشتڕاست نەكراوەتەوە كە بە هۆی كۆڕۆناوە مردبێت.
ماڵپەڕی (سۆڵ)ی توركی بڵاوی كردووتەوە، كە ئایتاچ یڵمان بە كۆڕۆنا مردووە، چونكە دوای مردنەكەی هەموو خانەوادەكەی خراونەتە كەرانتینەوە، وەكو خێزان و هەموو منداڵەكانی، ئەمەش دەیسەلمێنێت كە ئەو بە هۆكاری دووچاربوونی بە كۆڕۆناوە گیانی سپاردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.