Erbil 11°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 05:28

ئه‌مه‌ریکا 500 ملیار دۆلار بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کۆرۆنا ته‌رخانده‌کات

پاره‌كه‌ به‌ دوو قۆناغ خه‌رجده‌كرێت
ئه‌مه‌ریكا
کوردستان TV
#8
100%

وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرایده‌كات بۆ رێگریكردن له‌كاریگه‌رییه‌ خراپه‌كانی بڵابوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا به‌سه‌ر ئابووری ئه‌م وڵاته‌وه‌، حكومه‌تی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بڕی پێنجسه‌د ملیار دۆلاری ته‌رخانكردووه‌. خه‌رجكردنی بڕی نیو تریلیۆن دۆلار به‌پێی پلانێك ده‌بێت كه‌هاوڵاتیانی ئه‌مه‌ریكا راسته‌وخۆ سوودمه‌ند ده‌بن له‌م بڕه‌پاره‌یه‌له‌رێگه‌ی راكێشانی پاره‌ی نه‌ختینه‌یی. حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكی راشیگه‌یاندووه‌بڕی دووسه‌د و په‌نجا ملیار دۆلار راسته‌وخۆ به‌شێوه‌ی قه‌رز به‌و هاوڵاتییانه ‌ده‌درێت كه‌باج به‌ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ده‌ن به‌شێكیش به‌كۆمپانیا بازرگانییه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ده‌درێت و ئه‌م بڕه‌پاره‌یه‌ش له‌رێككه‌وتی شه‌شـی نیسان ده‌ست به‌دابه‌شكردنی ده‌كرێت هه‌رچی به‌شی دووه‌می پاره‌كه‌یه‌‌‌ له‌رێككه‌وتی هه‌ژده‌ـی ئایار راسته‌وخۆ به‌شێوه‌ی قه‌رز به‌هاوڵاتییانی ئه‌مه‌ریكی ده‌درێت. وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مه‌ریكی روونیشیكردۆته‌وه ‌كه‌ بڕی په‌نجا ملیار دۆلار له‌م پاره‌یه ‌به‌ كۆمپانیاكانی بواری فڕۆكه‌وانی ده‌درێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی زه‌ره‌رمه‌ندی سه‌ره‌كی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنان و زۆربه‌ی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانیان وه‌ستێنراوه‌. پێشووتریش حكومه‌ته‌كه‌ی واشنتۆن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داڕوخانه‌ ئابوورییه‌كه‌ی ساڵی دووهه‌زار و نۆ بڕی یه‌ك تریلیۆن و سێسه‌د ملیار دۆلاری ته‌رخانكرد، دابینكردنی بڕی نیو تریلیۆن دۆلاریش بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا ده‌بێته‌ دووه‌م گه‌وره‌ترین به‌هانا هاتنی حكومه‌تی ئه‌م وڵاته‌ بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌ ئابوورییه‌كان، خه‌رجكردنی ئه‌م بڕه‌پاره‌یه‌ش پێویستی به‌ره‌زامه‌ندی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكی هه‌یه‌پێش جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه‌.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.