بارەگای بارزانی پرسهنامهیهكی سهرهخۆشی ئاراستهی خانهوادهی خوالێیخۆشبێت حەمەدەمین خدر شێخوەسانی كرد ئهمه دهقهكهیهتی:
بەڕێزان خانەوادەی حەمەدەمین خدر شێخوەسانی
بەداخەوە ھەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگە و سەرلقی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و دڵسۆزی ڕێبازی بارزانی، ھەڤاڵ حەمەدەمین خدر شێخوەسانیمان پێگەیشت.
پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و خزم و كەسوكارتان و سەرجەم ھەڤاڵانی كوچكردوو دەكەین و خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خوای گەورە داواكارین گیانی كاك حەمەدەمین بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و سەبر و ئارامییش بەھەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
١٤ـی ٣ـی ٢٠٢٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.