خانمه هونه‌رمه‌ندی كوردی كوردستانی رۆژهه‌ڵات گوڵزار محه‌ممه‌دی، به هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له شاری سنه كۆچی دوایی كرد .
گوڵزار محه‌مه‌دی هونه‌رمه‌ندی شانۆی منداڵان و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نمایشكارانی بووكه‌ڵه‌یی یانه‌ی شانۆ، دوێنێ یه‌كشه‌ممه 8ی مارس له شاری سنه كۆچی دوایی كرد.
گوڵزار محه‌ممه‌دی كه‌سێكی ناسراو بوو له شانۆی ئێران‌دا و له بواری شانۆی بووكه‌ڵه‌دا چالاكی هه‌بوو، ده‌رهێنه‌ری چه‌ندین شانۆی به‌نێوبانگی بووكه‌ڵه بووه و یه‌ك له‌وانه له‌ناو خه‌ڵكدا ناسراوترینبوو و به‌ناوی "پاڵه‌وان په‌مبه" .
ته‌رمی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له به‌شی هونه‌رمه‌ندانی گۆڕستانی به‌هه‌شتی محه‌مه‌دی سنه به‌خاك سپێردار.
گوڵزار له ساڵی 2017 سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی نێوده‌وڵه‌تیی شانۆكارانی بووكه‌ڵه‌ی ئێران بوو، هه‌روه‌ها به سكرتێری 18ـیه‌مین فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی شانۆی بووكه‌ڵه‌ی ئێران هه‌ڵبژێردرابوو
شایانی باسه به هۆی ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی بۆ پێش‌گرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسی كڕۆنا گیراوه‌ته به‌ر، هیچ جۆره ڕێوڕه‌سم و پرسه‌یه‌ك بۆ هونه‌رمه‌ند به‌رێوه ناچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.