Erbil 3°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 01:33

شه‌ڕه‌ بۆکس له‌ نێوان په‌رله‌مانتارانی ئاکه‌په‌ و جه‌هه‌په‌ له‌ نێو په‌رله‌مانی تورکیا ڕوویدا

له‌ میانه‌ی دانیشتنێك بۆ تاوتوێكردنی شه‌ڕی ئیدلیبی سوریا
کوردستان TV
100%

پاش ئه‌وه‌ی ناكۆكی له‌ نێوانیاندا دروستبوو له‌ میانه‌ی دانیشتنێك بۆ تاوتوێكردنی شه‌ڕی ئیدلیبی سوریا، شه‌ڕه‌ بۆكس له‌ نێوان په‌رله‌مانتارانی ئاكه‌په‌ و جه‌هه‌په‌ له‌ نێو په‌رله‌مانی توركیا ڕوویدا .

په‌رله‌مانتاره‌كان دوێنێ چوارشه‌ممه‌ به‌ چه‌پـۆك و مست هاویشتن كه‌وتنه‌ گیانی یه‌كتر پاش ئه‌وه‌ی ئه‌نگین ئۆزكۆچ په‌رله‌مانتاری جه‌هه‌په‌ وتارێكی خوێنده‌وه‌ و تیایدا ڕه‌خنه‌ی توندی له‌ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا گرت له‌سه‌ر شه‌ڕی ئیدلیب.

ناوبراو هه‌ر له‌ وتاره‌كه‌ی لێبوه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری ئاكه‌په‌ هێرشیان بۆ برد و له‌ به‌رامبه‌ردا په‌رله‌مانتاره‌كانی جه‌هه‌په‌ش هاتن به‌رگری له‌ ئه‌نگین بكه‌ن و شه‌ڕه‌كه‌ گه‌وره‌بوو به‌ ڕاده‌یه‌ك چه‌ند په‌رله‌مانتارێك كه‌وتن به‌ زه‌ویدا.

ژێده‌ر / ده‌نگی ئه‌مریكا

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.