وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا بڵاویكرده‌وه له ئه‌نجامی تۆپبارانی هێزه‌كانی سه‌ربه رژێمی سووریا له ئیدلب، سه‌ربازێكیان گیانی له‌ده‌ستداوه و دوو سه‌ربازی دیكه‌یان برینداربوون.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له هه‌ژماری تویته‌ری وه‌زاره‌ته‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه، هێزه‌كانی رژێم تۆپبارانی سه‌ربازانی سوپای توركیایان كردووه كه به‌مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ركردنی ئاگربه‌ست له ئیدلبن، و له ئه‌نجامدا سه‌ربازێك گیانی له‌ده‌ستداوه و دوو سه‌ربازی دیكه برینداربوون.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه به‌رده‌وام ده‌بن له بۆردوومانكردنی پێگه‌كانی سه‌ر به رژێم له ناوچه‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.