ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک هاووڵاتیانی خۆی ئاگادار کردەوە كه گهشت بۆ ههردوو وڵاتی عێراق و ئیتالیا نەکەن.
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا هاتووە" لەبەر ئەوەی ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دوو وڵاتی عێراق و ئیتالیا ڕوویان لە زیادبوون کردووە و ئەگەر هەیە زیاتریش ببن، بۆیە گەشتکردن بۆ ئەو دوو وڵاتە قەدەغەیە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە دوێنێ سێشەممە ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٠، وەزارەتی تەندروستیی عێراق بە فەرمی چوار حاڵەتی کۆرۆنای لە پارێزگای کەرکووک راگەیاند لەنێو خێزانێکدا کە لە ئێران گەڕابوونەوە، پێشتریش حاڵەتێکی تووشبوون بە کۆرۆنا لە پارێزگای نەجەف تۆمار کرابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.