Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 03:53

چه‌ندین پرسی په‌یوه‌ست به‌ پرۆسه‌ی چاودێری و به‌داوادچوونی ئۆرگانه‌کانی پارتی تاوتوێکران

ژماره‌یه‌ك پێشنیاز خرانه‌ ڕوو
کوردستان TV
#7
100%

نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی چاودێری و به‌دواداچوونی پارتی كۆده‌بێته‌وه‌.

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 24/2/2020 نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان به‌رپرس و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی چاودێری و به‌دواداوچوونی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبووه‌وه‌.

سه‌ره‌تا ته‌ها به‌رواری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ وێڕای به‌خێرهاتنیان، سڵاو و ڕێزی رێزدار نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی پێگه‌یاندن و به‌ناوی به‌ڕێزیانه‌وه‌ ده‌ستخۆشی لێ كردن و رۆڵی ده‌سته‌كه‌ی له‌ چاودێری و به‌دواداچوون و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ناوه‌ند و ئۆرگانه‌كانی پارتی، به‌رز نرخاند.

دواتر مه‌سعوود ساڵه‌یی به‌رپرسی ده‌سته‌ی چاودێری و به‌دواداچوون وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی به‌ ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی كۆبوونه‌وه‌، هه‌روه‌ها پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی كار و چالاكییه‌كانی ده‌سته‌ له‌ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ته‌واوی ئۆرگانه‌ حزبیه‌كان، ئاماده‌كردنی چه‌ند راپۆرتێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ناوه‌نده‌ حزبییه‌كان، درێژه‌دان به‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌دواداچوون، ستراتیژ و پلانی داهاتوویان پێشكه‌ش كرد كه‌ ئه‌م هه‌نگاوانه‌یان ئه‌نجامی ئه‌رێنی لێكه‌وتۆته‌وه‌.

تاوتوێ كردنی بارودۆخی ناوخۆی عێراق و كوردستان به‌ گشتی، ڕۆڵی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌نگاوه‌كان بۆ یه‌كخستن و پاراستنی یه‌كده‌نگیی نێو ماڵی كورد،‌ كاركردن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردن و به‌رجه‌سته‌كردنی ڕێبازی بارزانی كه‌ له‌ گرنگترینیان بنه‌ماكانی یه‌كسانی و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندین پرسی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به‌ پرۆسه‌ی چاودێری و به‌داوادچوونی ئۆرگانه‌كانی پارتی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ده‌سته‌وه‌ پێشكه‌ش كران و ژماره‌یه‌ك پێشنیازیش خرانه‌ ڕوو.
 
له‌مباره‌یه‌وه‌ ته‌ها به‌رواری ئاماده‌یی نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتی بۆ پشتیوانیكردنی كار و چالاكییه‌كانی ده‌سته‌ی چاودێری و به‌دواداچوونی پارتی دیموكراتی كوردستان و هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵیان به‌مه‌به‌ستی سه‌رخستنی كاره‌كانیان، ده‌ربڕی.

كوردستان TV

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.