ن/ حه‌یده‌ر عبدولڕحمان
لێره من به‌ئارامی و دڵنیاییه‌وه نیشته‌جێ ده‌بم، ئه‌وان هه‌موو مردن، ئیدی له‌مه‌ولا دوای نیوه‌شه‌وان ده‌خه‌وم، بێ ئه‌وه‌ی ترسی خه‌نجه‌رو گولله‌م هه‌بێ، ئه‌وه‌تا دایكه‌كان و ئه‌وانی تر، له په‌نجه‌ره‌ی باڵه‌خانه‌كاندا خۆیان شۆڕ ده‌كه‌نه‌وه، باران لێیان ده‌داو له‌چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی كوڕه‌كانیانن، به‌ڵام بۆمن هه‌موو شتێ كۆتایی هاتدهست له‌سه‌ر روخسارم هه‌ڵگره ، رۆژانێكی ترسناك به‌ڕێوه‌یه، من نامه‌وێ كه‌س ببینم، ته‌نها من و خاكین، من و فرمێسكین، ئه‌م چوار دیواره‌ش ، ئۆه ئه‌م چه‌ند وشه خه‌مبارانه كه‌بۆنی مه‌رگ و ناكامیان لێ دێ، له‌دوا گوزارشتی دوا دیمه‌نی شانۆگه‌ری (زه‌ماوه‌ندی خوێن) ی لۆركایه، له ده‌می دایكه‌كه پاڵه‌وانی سه‌ره‌كی شانۆگه‌رییه‌كه‌دا ده‌یبینین، كه له‌دوای له‌ده‌ست دانی كوڕه تاقانه‌كه‌ی و ململانێی خوێن رشتن و دوژمنكاری نێوان دوو خیڵ بێ هیوا ده‌مێنێته‌وه له ژین‌دا.
دینامیكی سه‌ره‌كی شانۆگه‌رییه‌كه، دوو ده‌زگیران و لیۆناردۆی ئاشقن، كه سه‌رچاوه‌ی روداوی شانۆگهریهكهن، رووداوه‌كان به‌رجه‌سته‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ئاڵۆزانه ده‌كه‌ن، كه كه‌وتونه‌ته نێوان كه‌سایه‌تیه سه‌ره‌كییه‌كان، به‌ڵام دایكی كچه‌كه ئه‌و كائینه واقعیه ئه‌فسانه‌ییه‌یه كه نموونه‌ی قه‌ده‌رێكه، چاره‌نووسی كه‌سایه‌تیه‌كانی پێوه به‌نده و رۆحی شانۆگه‌ریه‌كه‌ی كه‌وتۆته سه‌رشانی ، لۆركا ده‌یه‌وێت ده‌ست نیشانی پرسی دوژمنداری نێوان خێڵه‌كان و خێزانه‌كان بكات، كه چۆن كاریگه‌رییه‌كانی قوڵ ده‌بێته‌وه بۆ نه‌وه‌كان، چ كاریگه‌رییه‌كی خوێناوی له‌پاش خۆیدا به‌جێ دێڵێ، هه‌میشه خوێن رشتن له نێوان ئه‌وان و گرێ ی تۆڵه سه‌ندنه‌وه، نه‌ك هه‌ر ته‌نها هۆكارێك بووه بۆ لێك دابڕان و شوێن كردنه‌وه‌ی رق و دووبه‌ره‌كیه‌ك، به‌ڵكو ده‌بێته كولتوورێكی نه‌رێنێ كۆمه‌ڵایه‌تی به‌تایبه‌ت له‌نێو ژیانی گوند نشینه‌كاندا، ئه‌وه‌تا ئه‌و كولتووره نه‌گریسه‌یه كاری كردۆته سه‌ر خۆشه‌ویستی نێوان نه‌وه‌كان و حه‌رام بوونی بۆ یه‌ك بوونیان
به كورتی لۆركا ده‌یه‌وێت بڵێت: زۆر له‌و هه‌ڵانه‌ی نه‌وه‌ی كۆن ئه‌نجامیان داوه، ده‌بێ نه‌وه‌ی نوێ باجه‌كه‌ی بدات
سه‌رچاوه مێژووییه‌كانی رووداوه‌كانی ئه‌م شانۆگه‌رییه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 25 ی یۆلیۆی 1928 له گوندێكی نزیك شاری ( ئه‌لمیریا) ی ئیسپانی، لۆركا ماوه‌ی سێ ساڵان له‌چاوه‌ڕوانی نووسینی ئه‌م میلۆدراما تراژیدییه بوو، په‌رده له‌رووی كۆمهڵگایێكدا لاده‌دات كه‌زمانی خه‌نجه‌رو زمانی خوێن تاكه رێگه‌یه‌كه لایان بۆ لێك گه‌یشتن، ئه‌م شانۆگه‌رییه تراژیدیه له سێ په‌رده و حه‌وت تابلۆ پێك هاتووه، كه تێیدا دوو پیاو له‌سه‌ر ئافره‌تێك ململانێ ده‌كه‌ن، له‌ئاكامدا هه‌ردوكیان ده‌كوژرێن و كچه‌كه‌ش به‌ته‌نیا ده‌مێنێته‌وه
ئه‌و دایكه هێشتا رقی تۆڵه سه‌ندنه‌وه به‌ری نادات، ئه‌گه‌رچی پێشتر براگه‌وره‌كه‌ی وباوكی له شه‌ڕی دوژمكارانهیان له‌گه‌ڵ خێڵی (ئال فلیكس) و ئێستاش مه‌رگی كوڕه‌كه‌ی به‌چاوی خۆیه‌وه ببینیت
لهشانۆگهرییهكهدا دایكێك نموونه‌یه‌تی و پاڵه‌وانی شانۆگه‌رییه‌كه‌یه ی ئه‌و گونده ده‌گێرێته‌وه، دایكی ئه‌و بێوهژنێكهو كاتی خۆی مێرده‌كه‌ی و كوڕه گه‌وره‌كه‌ی به‌ده‌ستی خێڵی (ئال فلیكس) كوژراون
رووداوی شانۆگه‌رییه‌كه له‌گوندێكی شاخاوی گچكهلانهی ئه‌نده‌لووسیه، كه تێیدا زه‌ماوه‌ندی به ده‌ستگیران چوونی كوڕ‌و كچێكه، دایكه‌كه زۆر به‌خته‌وه‌ره به‌وه‌ی كوڕه تاقانه‌كه‌ی به‌ئاوات ده‌گات، به‌هۆی هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ ئه‌و كچه‌ی خۆشی ده‌وێت و ئاواتی ئه‌وه‌یان بۆ ده‌خوازێ نه‌وه‌كانی له داهاتوودا ئه‌و جیهانه پڕ له‌ته‌نیایی و بێ كهسییهیان بۆ پڕ كه‌نه‌وه، ئه‌و له‌و خه‌یاڵانه دا ده‌بێت كاتێ روو به ووی حاڵه‌تێكی كت و پڕ ده‌بێته‌وه، كاتێ بۆی ده‌رده‌كه‌وێت ده‌ستگیرانی كوڕه‌كه‌ی پێشتر له‌كوڕێكی تر به‌ناوی ( لیۆناردۆ ) ده‌ست نیشانی كراوه‌و یه‌كتریان خۆش ویستووه، به‌ڵام دوژمنداری لێكی ترازاندون، ئه‌و خێڵه‌ی دوژمنی گه‌وره‌ی ئه‌وان بووه، بۆیه دایكه‌كه دووچاری رهشبینیهكی زۆر ده‌بێت ، ئه‌گه‌رچی كوڕه‌كه‌ی بهدهزگیرانیش كرابێت، زۆر نیگه‌رانتر ده‌بێت كاتێ هه‌ست ده‌كات كچه‌كه مه‌یلی له‌سه‌ر كوڕه‌كه ساردهٍ، دواتر له‌دیالۆگی ده‌قی شانۆگه‌رییه‌كه‌دا بۆمان یه‌كلا ده‌بێته‌وه كه لیناردۆ وێڕای به‌ده‌ست گیران بوونی، ئاگاداری كچه‌كه ده‌كاته‌وه كه‌تا ئێستاش هه‌ر خۆشی ده‌وێ و ناتوانێ له بیری بكات، سه‌ره‌تا كچه‌كه توانای هیچ بڕیارێكی نه‌بوو، به‌ڵام دواتر له‌گه‌ڵ یۆناردۆ راده‌كا
ئینجا كوڕی پیره‌ژن هه‌وڵی تۆڵه سه‌ندنه‌وه ده‌دات، له‌دارستانه‌كاندا به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕێت، تارماییه‌ك كه‌هێمای مه‌رگه، به‌جلی ره‌شه‌وه پێشڕوییان ده‌كا بۆ دۆزینه‌وه‌یان، كاتێ دهیدۆزیتهوهو ده‌سته‌و یه‌خه‌ی یه‌كتر ده‌بن، هه‌ردوكییان یه‌كتر ده‌كوژن، به‌م شێوه‌یه بووكهكهو دایكی كوڕه‌كه‌ش بێ هیوا ده‌مێننه‌وه
كاتێ ولیام مركیس ـ ی ده‌رهینه‌ر ئه‌و شانۆگه‌رییه‌ی له‌سه‌ر شانۆی ئه‌تلانتا ـ له‌پاریس پیشكه‌ش كرد، رێ و شونی بۆ كۆتا هاتنی ئه‌م تراژیدیا خه‌مباره دانابوو، بۆیه كچه‌كه هه‌ر له یه‌كه‌م گرته‌ی ده‌ركه‌وتنی له‌سه‌ر شانۆ، جلێكی سپی پۆشیبوو، په‌ژاره‌یی له‌روخساریدا ده‌رده‌كه‌وت، ده‌تگوت لهپرسهیهكی هه‌میشه‌یی دایه، ته‌نیا بۆ جارێك پێكه‌نینێكی هیستریایی گرتووه
كاتێ فیدیریكۆ گارسیا (لۆركا) ساڵی 1933شانۆگه‌رییه شیعرییه‌كه‌ی ( زه‌ماوه‌ندی خوێن ) ی نووسی، ته‌مه‌نی ته‌نها 35 ساڵ بوو، ئه‌گه‌رچی ئه‌م شانۆگهرییهو چه‌ندین شانۆگه‌ری دیكه‌ی شیعریی به پێزی نووسی، به‌ڵام دیسان هه‌ر نه‌مری لۆركا بۆ هونه‌ری شیعرییه‌وه مایه‌وه، ئه‌گه‌رنا شانۆگه‌ری زه‌ماوه‌ندی خوێن و جهماوهرـ1935و چه‌ندین شانۆگه‌ری تر گه‌یشتنه پۆپه له شانۆی ئهسپانیدا، له‌وانه‌ش شانۆگه‌رییه‌كانی تری وه‌ك (یه‌رما، ماڵی برنادا، زمانی گوڵه‌كان، كه ژیان و ئه‌زموونی ئه‌ده‌بی لۆركایان گواسته‌وه بۆ قۆناغێكی تر، لۆركا توانی جگه له شیعر ده‌روازه‌یه‌كی دیكه بۆ ده‌ربرین و گوزارشت كردن له‌بیرو باوه‌ڕه‌كانی خۆی بكاته‌وه و قه‌واره‌ی ده‌سه‌ڵاتی هونه‌ریی خۆی به‌سه‌ر پانتاییه ئه‌ده‌بی و هونه‌رییه‌كه‌دا زاڵتر بكات
ره‌خنه‌گری ئیسپانی جاما سۆتۆ ـ ده‌ڵێت: لۆركا وه‌ك خه‌ڵكانێك هه‌ن به‌ته‌نها وه‌ك شاعێرێكی پایه‌به‌رزی ئیسپانی ناسیووهیانه، گه‌وره‌تره له‌و ته‌نها شوناسه‌ی پێی دراوه، چونكه ئه‌وه‌نده‌ی لۆركا شیعری نووسیووه، ئه‌وه‌نده‌ش شانۆگه‌ریی، كه هه‌ریه‌ك له‌و به‌رهه‌مانه‌ی شایه‌سته‌ی توێژینه‌وه‌و قسه له‌سه‌ركردنه
هه‌روا ده‌ڵێ : ئه‌وانه‌ی به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بی و هونه‌رییه‌كانی لۆركا بخوێننه‌وه و له‌وه بگه‌ن كه چۆن لۆركا له‌ناو كولتووری ئیسپانیا نغرۆ بووه، دوور له‌هه‌ر بۆچوونێكی سۆشیالیستی، سه‌ری له‌وه سوڕده‌مێنێ كه‌چۆن فاشییه‌كان لۆركایان بهتومهتی په‌یوه‌ست بوون بهماركسیهتهوه كوشتووه، ئه‌وه‌تا سه‌راپای ئه‌و شانۆگه‌رییانه‌ی نووسیوویه‌تی، هیچ بۆنێكی ئه‌وتۆی لێ نایه‌ت كه ئه‌و هه‌سته بدات به‌بینه‌ر، كه لۆركا ئه‌وه‌نده گۆشه‌گیرانه په‌یوه‌ست بووبێت به‌و بیروباوه‌ره سۆشیالییانهوه، هه‌تا ژیانی رۆژانه‌شی ئه‌م راستییه ده‌سه‌لمێنن، لۆركا جگه له‌وه‌نده نه‌بێت كه كه‌سێكی پێشكه‌وتنخواز بووه‌و خاوه‌نی بیر‌و بۆچوونی شارستانیانه‌ی خۆی بووه، ئه‌گه‌رنا دووره په‌رێز بووه له‌گۆشه‌گیریی و بیر‌و باوه‌ڕی ته‌سكی حزبی و له‌هه‌ندێ لهبهرههمهكانیشیدا، ره‌خنه له هه‌ندێ بۆچوونی ته‌سك ده‌گرێت كه رێ له‌پێشكه‌وتنی مرۆڤ ده‌گرن
له شانۆگه‌ری زه‌ماوه‌ندی خوێندا ـ كه لۆركای گه‌یانده ریزی شانۆنووسه جیهانییه‌كان له سه‌رده‌می خۆیدا، لۆركا له‌و شانۆگه‌رییه‌دا كهشو هه‌وای زه‌مه‌نێك ره‌سم بكات كه تێیدا قه‌ده‌ر باڵا ده‌سته لهههڵسوڕاندنی ژیانی خه‌ڵكی و دیاری كردنی چاره‌نووسییان، چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ش هه‌وڵی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی ئه‌و قه‌ده‌ره بده‌ن
لۆركا له( زه‌ماوه‌ندی خوێن ) دا ده‌زانێ چۆن زمانی شاعیرانه‌ی خۆی بۆ ته‌وزیف كردنی فۆلكلۆری ئیسپانی به‌كار بێنێ، تا بۆ زه‌مه‌نێكی نادیار بمینێته‌وه‌و تا ئه‌مڕۆكه‌ش له‌زۆرینه‌ی وڵاتانی جیهاندا به‌چه‌ندین زمانی جیهاندا نمایش بكرێت
فیدیریكۆ گارسیا لۆركا ساڵی 1898 له‌باوكێكی جوتیارو دایكێكی مامۆستا له‌شارۆچه‌كه‌ی (قوینتی) له غه‌رناته له دایك بووه، له‌منداڵیدا زمانی ده‌گیرا، به‌ڵام دواتر دایكی یارمه‌تی دا بۆ پاراو بوونی زمانی، وه‌ك چۆن كێشه‌ی زمانی هه‌بوو، ئاواش كێشه‌ی به‌سه‌رپێ كه‌وتنی هه‌بوو ، تا ته‌مه‌نی گه‌یشته چوار ساڵان ئێنجا به‌سه‌ر پێ كه‌وتووه
لۆركا ـ له‌ته‌مه‌نی گه‌نجیه‌تی دا زۆر ئاره‌زووی تێكه‌ڵ بوون به‌خه‌ڵكی دهكردو له‌شوێنه گشتییه‌كاندا لێیان نزیك ده‌بۆوه، به‌تایبه‌ت زۆر به‌په‌رۆشی نزیك بوونه‌وه له به ساڵاچووهكانهوه بوو، چونكه له‌ده‌می ئه‌وانه‌وه ئاشنا به‌كولتووری میللی ئه‌سپانیا ده‌بوو، به تایبه‌ت چیرۆك و داستان و سه‌ربورده فۆلكلۆرییه‌كان، وێڕای ئاره‌زووی زۆری بۆ گه‌شتی لادێیه‌كان و گه‌ڕان به‌ناو ره‌زو بێستان و باخچه‌و مێرگه‌كانی
ئه‌م ئاره‌زووه پتر ئاشنای به‌كولتووری ره‌سه‌نی ئه‌سپانیا كرد، له‌هه‌مان كاتیش‌دا په‌یوه‌ست بوونی رۆحی لۆركای بهخاكهوه پته‌وتر كرد، به‌ڵام لۆركا كه‌متر ئاره‌زووی ته‌واو كردنی خوێندنی ده‌كرد و ده‌ستی له‌خوێندنی زانكۆیی خۆی ههڵَگرت لهمهدریدو غه‌رناته
. ساڵی 1921 یه‌كه‌م كتێبه‌ی په‌خشانیی خۆی به ناوی ( سرنج و دیمه‌ن ) بڵاو كرده‌وه، دوای ساڵێكیش دیوانێكی شیعری خۆی بڵاو كرده‌وه
لۆركا ئه‌وه‌نده مه‌یلی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی خۆی نه‌ده‌كرد، به‌ڵام هه‌میشه له‌نێو ئه‌دیب و نووسه‌رو شاعیرانی گه‌له‌كه‌ی وه‌ك گوڵه گه‌نم وابوو، به‌هۆی ئه‌و رۆشنبیرییه هزریی و ئه‌و هه‌سته نیشتمانیه به‌رزه‌ی هه‌یبوو
له ساڵی 1928 دیوانی حیكایه‌تی قه‌ره‌جه‌كانی بڵاو كرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ش ساڵی 1929 له ئه‌مریكا گه‌رایه‌وه، دیوانێكی دیكه‌ی شیعری تری به‌ناوی ( شاعیرێك له ئه‌مریكا ) بڵاو كرده‌وه، دواتر ده‌ستی كرد به‌نووسینی شانۆگه‌رییه كورت و درێژه‌كانی و نمایشكردنیان به‌ڵام ئه‌و هه‌ڵوێسته نیشتمانیه‌ی هه‌یبوو زۆرجاران دووچاری به‌ندیخانه‌و ئازاردانی كردووه، هه‌میشه له‌ژێر چاودیری و راوهدونانهوه بووه، چه‌ندین جار ماڵه‌كه‌ی پشكنینی بۆ كراوه، ساڵی 1936 فاشیه‌كانی ئیسپانیا ( فیتنارو فاكار ) قۆڵ به‌ستییان كرد‌و بهتومهتی لایه‌نگیریی لۆركایان قۆڵ به‌ست كرد‌و پاشان گولله بارانیان كرد، ئینجا له‌گۆڕێكی نادیار شاردیانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی ئه‌و پیاوه كپ كه‌ن، كه تا دوا هه‌ناسه به‌رگری لهمهزڵومهكانی وڵاته‌كه‌ی و له مافی مرۆڤ كرد.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.