ن/ ئاكۆ عه‌بدوڵا
ساڵی رابردوو به تیراژی 1000 دانه له چاپخانه‌ی تاران كتێبی (كۆچ و هه‌تاو- چامه‌ی شیعریی شاعیر داناز عه‌بدولڕه‌حمان) له به‌رگێكی سه‌نگین و تۆكمه چاپكرا. ئه‌و كتێبه هه‌وڵێكی دیكه‌ی دكتۆر عه‌بدوڵا ئاگرینه له پرۆژه‌كه‌ی (ئه‌ده‌بی مه‌رگ) كه به‌هۆی كۆچیدوایكردنی مامۆستا (شه‌مسه كه‌ریم غه‌فور) ی هاوسه‌ری گرتویه‌ته‌به‌ر و له‌ناو ئه‌ده‌بی نوێی كوردیش ده‌نگیداوه‌ته‌وه.
كڕۆكی ئه‌و جاره‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه تایبه‌ته به چامه شیعرێكی داناز عه‌بدولڕه‌حمان به‌ناوی (خاتوو شه‌می ئه‌وڵا ئاگرین) و هه‌ڵسه‌نگاندن و لێكدانه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیانه بۆ ئه‌و به‌رهه‌مه. ئه‌و چامه شیعره ده‌ربڕینێكی پڕ به‌زه‌ییانه‌ی باری ده‌روون و ناخی دكتۆری ناوبراوه به‌هۆی كۆسته گرانه‌كه‌ی كه تێیدا شاعیر به وشه‌ی پاراو و هه‌ستی جوان و دیمه‌نی كاریگه‌رانه هه‌وڵیداوه به‌ره‌و ناخی ئه‌و باره‌ی دكتۆر رۆبچێ، وه‌ك له سه‌ره‌تای به‌رهه‌مه‌كه‌ی به‌و جۆره دهیبڕیوه:
له‌به‌ر په‌نجه‌ره‌ی رۆشنایی شه‌مێ
زۆر دوور ئه‌ڕوانم بۆ ئه‌ڤینی ئه‌و
رۆژگاری عومرم، ره‌ش داگیرساوه
كز كز ئه‌سووتێ، له دامینی شه‌و
فڕنده‌ی ئه‌ڤین، دووره له كانی
زامداره باڵی و ناتوانێ بفڕێ
گه‌رووی من وشكه، بۆ قومێ ئه‌ڤین
مانگیش به ده‌ستی فرمێسكم ئه‌سڕێ
دواتر به‌رده‌وامده‌بێت و وینه له دوای وێنه باره‌كان ده‌كێشی و ده‌گاته ئه‌وه‌ی بڵێ:
كه ناوێ شه‌مێ دێته به‌ر گوێی من
بارانی چاوم، خۆش ناكاته‌وه
دڵم هاوشێوه‌ی، مه‌لێكی زامدار
باوه‌ش بۆ مه‌رگی شه‌م ئه‌كاته‌وه
به‌وه‌نده ناوه‌ستێ و زیاتر رۆده‌چێت، ده‌ڵێی له‌ناو ناخی په‌نگخواردووی دكتۆر چه‌قیوه و هه‌مان هه‌ناسه‌ی به‌سۆی ئه‌ویش هه‌ڵده‌مژێ و به‌هه‌مان چاوی فرمێسك تێزاوی ئه‌ویش ده‌ڕوانێ، بۆیه به‌و جۆره به‌رده‌وامده‌بێت:
هه‌مێستا چه‌شنێ، كه‌شتێكی شكاو
له كه‌نار غه‌ما، نوقمی ژێر ئاوم
نیگام ببڕمه، هه‌ر چاوێكی تر
ئاوێنه‌ی شكاو، دێته به‌ر چاوم
تا به‌و جۆره چامه‌كه‌ی به كۆتا ده‌هێنێ:
ئه‌م دڵه سارده‌م، چه‌شنی زستانه
په‌یڤ و تروسكه‌ی شه‌می پێناگا
بێجگه له دیده و نیگای ئه‌وینی
له هیچ زمانی عه‌شقێك تێناگا
گومان له‌وه‌دانییه چه‌ندی شاعیر له ده‌ربڕین و دانانی شیعر لێزان و وشه سازبێت، ئه‌گه‌ر له ناخدا به بابه‌ت و ناوه‌رۆكه‌كه‌ی كاریگه‌ر نه‌بێ، ناتوانێ بگاته ترۆپكێك كه هه‌م ناخی خۆی دامركێنێ هه‌میش گه‌واهی پله به‌رزی بۆ بدرێ. له‌وه‌شدا شاعیر ئه‌و مه‌به‌سته‌ی پێكاوه. ئه‌وه‌تا دكتۆر عه‌بدوڵا ئاگرین سه‌باره‌ت به‌و به‌رهه‌مه‌ی شاعیر له لاپه‌ڕه‌ی13ی ئه‌و كتێبه‌ی نووسیویه‌تی (شیعره‌كانی راشكاوانه ده‌دره‌وشێنه‌وه، ئاوازی شیعری و كێش و ئیقاع و سه‌روا و مۆسیقای ناوه‌وه و ده‌ره‌وه، زۆر شهوقدارانه ده‌رده‌كه‌ون ... هه‌ر ئه‌و خه‌سڵه‌ت و هه‌ل و مه‌رجه زانستانانهیه، وایكردووه، ده‌یان پسپۆڕی دنیای ئه‌ده‌ب له مامۆستایانی زانكۆ و پڕۆفیسۆر و دكتۆر و ئه‌دیب و شاره‌زایانی شیعر و ئه‌ده‌بیاتی كوردی، ئه‌كادیمیانه، به‌شێوازی داڕشتن و بینای شیعره‌كانی رازی بن و لایان په‌سند بێت و ده‌م و ده‌ست خۆشی و ئافه‌رینی لێبكه‌ن).
دواتر له لاپه‌ره‌كان 15 و 16 سه‌باره‌ت به‌و چامه شیعریه ده‌ڵێـت : "ئه‌م چامه شیعرییه بریتییه له (80) دێڕی شیعریی یه‌ك به دوای یه‌كدا و هاتوو و هه‌ر هه‌موویان یه‌ك كێش و سه‌روایان هه‌یه و خاوه‌نی یه‌ك ریتم و له شێوه‌ی چیرۆكێكی ئه‌ده‌بی ته‌واو دایه..(سه‌ره‌تا، گه‌یشتنه لوتكه، كۆتایی و ئه‌نجام) تێیدا به‌رجه‌سته‌بوون... به زمانێكی پاراوی ته‌ڕ و ناسكی هه‌ست بزوێن هۆنراوه‌ته‌وه". تا ده‌گاته ئه‌وه‌ی بڵێت : "له رووی بنیات و هارموونیی واتا و چێژ و بینای هونه‌رییه‌وه، له یه‌كه‌م دێڕه‌وه تاكو دوا دێڕ .. یه‌كێتییه‌كی ئۆرگانی پێكده‌هێنێت و خه‌سڵه‌تێكی فه‌لسه‌فه‌ی سه‌ره‌كی و بنچینه‌یی چامه‌كه یه‌كه یه‌كێتیه‌كی تۆكمه و پته‌وی نه‌پچڕاوی سه‌رتاپای چامه‌كه، ناخ و روخساری پێكهێناوه".
له‌و كتێبه‌دا جگه له دكتۆر عه‌بدوڵا ئاگرین كۆمه‌ڵێك كه‌سانی ئه‌كادیمی و شاره‌زا له شیعر و ئه‌ده‌ب، خوێندنه‌وه‌یان بۆ ئه‌و چامه‌یه كردووه. دكتۆر كه‌مال غه‌مبار له لاپه‌ڕه 22 ده‌ڵێت :"چامه‌كه له رووی كێش و سه‌رواوه شێوازی كۆنی به خۆگرتووه، به‌ڵام له رووی مانا و داڕشتنه‌كه‌ی و به‌كارهێنانی هونه‌ری روونبێژی پێره‌وی شێوازی تازه‌ی كردووه". دواتر ده‌ڵێت :"شاعیر بنیاتی شیعره‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی تۆكمه داڕشتووه كه یه‌كێتی بابه‌تی پاراستووه له رێگه‌ی ره‌وتی به‌ستنه‌وه‌ی چوارینه‌كان به‌یه‌كه‌وه به‌ستراون". دواتر سه‌باره‌ت به زمانی شاعیریش له لاپه‌ڕه 26 ده‌ڵێت : "زمانی شاعیر زمانێكی پاراو و سفت و سۆڵه، زمانی سیحری به‌یان و زیندووییه، زمانی شیعر ئامێزه، زمانێكی كراوه‌یه نه‌ك داخراو، سیمای داهێنانی تێدایه". دواتر له لاپه‌ڕه 27 به‌و جۆره به‌های بۆ ئه‌و چامه‌یه داناوه (ئه‌م چامه شیعرییه له بابه‌ت ئه‌ده‌بی مه‌رگه‌وه جوانترین و سه‌ركه‌وترین شیعره كه شاعیر توانیویه‌تی بچێته ناو جیهانی شه‌مسه‌خان و (كاكهوڵاوه)".
دواتر پ. ی. دكتۆر (ئیدریس عه‌بدوڵا) له لاپه‌ڕه 28ی ئه‌و كتێبه له باره‌ی چامه‌كه ده‌ڵێت: "چامه‌یه‌كی پڕ له هه‌ست و سۆزی ناسك و پڕ له غه‌می ته‌نیایی و بێ شه‌مییه، گوزارشتێكی هونه‌ری له ژیانی دكتۆر عه‌بدوڵا ئاگرین ده‌كات، له‌و قۆناغه‌ی كه له دوای مه‌رگی شه‌مسه‌خانی خێزانی تێیكه‌وتووه). دواتر ده‌ڵێ :"ئه‌م چامه‌یه له رووی بهلاغییهوه چامه‌یه‌كی روونه، چونكه هه‌مووی وێنه‌ی روونبێژییه، له‌نێویشیان وێنه‌كانی (خواستنی دركاو)". ئینجا لێكدانه‌وه‌ی بۆ لایه‌نی ره‌وانبێژی یه‌كه یه‌كه‌ی چوارینه‌كان كردووه و ره‌گه‌زه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌و هونه‌ره‌ی خستۆته‌ڕوو.
دواتر پ. ی. دكتۆر مه‌ولود ئیبراهیم حه‌سه‌ن سه‌باره‌ت به‌و كۆسته ده‌ڵێت: "ئه‌م كۆچكردنه له ژیانی دكتۆر عه‌بدوڵا ئاگرین بوو به سۆزێكی گه‌رم و خۆشه‌ویستییه‌كی به‌رچاو و كێشه‌یه‌كی رۆژانه، له‌وه‌ش زیاتر مه‌رگی ئه‌و خاتوونه بۆ دكتۆر عه‌بدوڵا بوو به بابه‌تێكی ئه‌ده‌بی و چه‌ندین نووسین و وتار و شیعر و كتێبی لێكهوتهوه، گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی به ناوی (ئه‌ده‌بی مه‌رگ) چووه ناو به‌رنامه‌ی خوێندنی باڵا". دواتر ده‌ڵێت : "ئه‌م بابه‌ته ئه‌ده‌بییه‌ی كه دكتۆر ناوی لێناوه (ئه‌ده‌بی مه‌رگ) هه‌روا له خۆوه دروست نه‌بووه، به‌ڵكو ئه‌نجامی ئه‌و سۆزه گه‌رم و خۆشه‌ویستییه به‌رده‌وامه‌ی دكتۆر ئه‌وڵا ئاگرینه، كه له دوای مه‌رگی خاتوو (شه‌مسه كه‌ریم غه‌فور) كه‌وته سه‌ر زرا و نێو رۆژنامه‌كان. سه‌باره‌ت به‌و كاره‌ی شاعیریش نووسیویه‌تی (شاعیرێك به‌هه‌ست و سۆزی كه‌سێكی تر شیعر بنووسێ و سه‌ركه‌وتووبێت، كارێكی ئاسان نییه!)
دواتر له لاپه‌ڕه 51ی ئه‌و كتێبه پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر عادل گه‌رمیانی نووسیویه‌تی (هه‌رچه‌نده شاعیر زۆر ناسراونییه، له جیهانی شیعری هاوچه‌رخی كوردیدا، به‌ڵام به راستی ئه‌م چامه شیعرییه، توانیویه‌تی به‌هره و توانای شیعری خۆی ده‌ربخات). دواتر له لاپه‌ڕی 53 به‌رده‌وامده‌بێت و ده‌ڵێت : "به‌راستی هۆنیار زۆر به جوانی بووته زمانحاڵی ئه‌وڵا ئاگرین و چه‌ندان وێنه‌ی شیعری جوانی پێشكه‌شكردووه وه‌ك هاوسه‌نگی بابه‌تی بۆ خه‌مه‌كانی دكتۆر عه‌بدوڵا ئاگرین. ده‌توانین بڵێین وێنه‌كانی هاوسه‌نگی بابه‌تی جۆرێكه له وێنه‌ی فه‌لسه‌فی نێو ئه‌م چامه شیعرییه، كه‌وا هۆنیار به هه‌ڵبژاردنی په‌یڤی كاریگه‌ر، توانیویه‌تی چه‌ندین وێنه‌ی هاوسه‌نگی بابه‌تی پێشكه‌ش بكات". له لاپه‌ڕی 58 ی كتێبه‌كه‌ش عه‌بدوڵا عه‌باسی شاعیر به‌و جۆره وه‌سفی ئه‌و چامه‌یه‌ی كردووه : "ئه‌و شیعره به‌رهه‌م و داهێنانی، خاوه‌ن قه‌ڵه‌مێكی راستگۆیه..!"
له‌لایه‌كی دیكه‌ی كتێبه‌كه محسن ئاواره‌ی شاعیریش خوێندنه‌وه‌ی بۆ هه‌ندێك له وێنه‌كانی ناو چامه‌كه كردووه. رزگار جه‌باریش لێكدانه‌وه‌ی ورد و زانیاری زۆری سه‌باره‌ت به قاڵبی شیعره‌كه و ره‌گه‌زه‌كانی ره‌وانبێژی ناوی خستۆته‌ڕوو و لێكدانهوهشی بۆ چه‌ندان دێڕی كردووه به تایبه‌تی له به‌كارهێنانی وشه‌ی شه‌م له دێڕه‌كانی چامه‌كه.
دكتۆر سه‌گڤان عه‌بدولڕه‌حمان ته‌هاش به شێوه‌زاری بادینی لێكۆڵێنه‌وه‌ی بۆ چامه‌كه كردووه. دواتر م. فرمێسك موسلیح محه‌مه‌د له روانگه‌ی ده‌نگ و میوزیكه‌وه له چامه‌كه‌ی روزانیوه و كۆمه‌ڵێك نمونه‌ی بۆ كاریگه‌ری ده‌نگی و میوزیكی پیت و وشه‌كان هێناوه. م. سۆران مامه‌ند عه‌بدوڵاش له‌لاپه‌ڕی 111ی ئه‌و كتێبه به‌و جۆره وه‌سفی شیعره‌كه‌ی كردووه (له راستیدا ئه‌م چامه شیعرییه هه‌ڵگری وێنه‌گه‌لێكی هونه‌ری زۆر به‌رز و ئیستاتیكین به جۆرێك، وه‌كو كامێرایه‌ك به‌ناو دل و ده‌روون و زه‌ینی (ئه‌وڵا ئاگرین) دا گه‌ڕامه‌وه و مۆنتاژی دیمه‌نه‌كانی ژیانی ئه‌م دوو كۆتره عاشقه كه (شه‌م و ئه‌وڵا)یه كردووه). له‌ته‌ك هه‌موو ئه‌وانه‌ی ناومان هێنان له‌و كتێبه‌دا وه‌رگێڕانی چامهكهش زمانی عه‌ره‌بی ده‌بینین كه له‌لایه‌ن دكتۆر نه‌وزاد خۆشناو وه‌رگێڕدراوه.
له كۆتایی ئه‌و كتێبه په‌خشان و چامه‌یه‌كی دیكه‌ی شاعری ناوبراو ده‌خوێنینه‌وه، چامه‌كه به‌هه‌مان شێوه‌ی چامه‌كه‌ی پێشوو، كێشانی وێنه بهسۆیهكانی مردنی خاتو شه‌مسه. هه‌روه‌ها چه‌ند وێستگه‌یه‌ك له ژیان و كار و به‌رهه‌مه‌كانی داناز عه‌بدولڕه‌حمانی شاعیریش ده‌بینین.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.