Erbil 11°C شەممە 23 تشرینی دووەم 22:40

مه‌کته‌بی سیاسی پارتى دیموکراتى کوردستان سەرەخۆشیی لە خانەوادەی عەبدوڵڵا غەفار بێدوھی دەکات

ھاوبەشی خەمتانین
کوردستان TV
100%


بەڕێزان خانەوادەی عەبدوڵڵا غەفار بێدوھی

بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی ناسراو و تێکۆشەر و پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلول و شۆڕشی گوڵان، خوالێخۆشبوو (عەبدوڵڵا غەفار بێدوھی) برای ھەردوو شەھید(شەعبان غەفار و عەلی غەفار بێدوھی)مان بیست.

بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە تێکۆشەر و کوردپەروەرەکەتان و تەواوی  کەسوکار و ھەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەکەین و ھاوبەشی خەمتانین.

لەخوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە ھەموو لایەک ببەخشێت.

اناللە وانا الیە راجعون

مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.