Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 15:15

"هــــــه‌ولێــــــــر "

هێمای گرنگــیت به‌بـــــێ ژمــــاره‌
کوردستان TV
100%

"هــــــه‌ولێــــــــر "

شیعری : پیرباڵ محموود ئیبراهیم

هه‌ولێر تا ده‌مرم نه‌غمه‌ی خوانی تۆم

په‌رۆشی بــــاغ و باغــــــــه‌وانی تـۆم

تا له‌ژین مـــــــاوم وێـــــــژه‌وانی تۆم

به‌ شه‌و و بــــــــه‌ رۆژ پاسه‌وانی تۆم

زه‌نـــــــــگ و ئاوازی نێو قه‌وانی تۆم

* * *

چاوم هه‌ڵــــــهێنا دیمـه‌نی تـــــۆم دی

ده‌شتی ره‌نگین و چیمـــه‌نی تـۆم دی

گوڵه‌ گه‌نم و جۆی ده‌گمه‌نی تـۆم دی

به‌ شه‌و و بـــــــه‌رۆژ پاسه‌وانی تــۆم

به‌رگـــی لاویه‌تی و نه‌وجه‌وانی تـۆم

* * *

به‌هاران كاتێ گوڵـــی ره‌نـــگاو ره‌نـگ

ده‌ڵه‌رێـــــته‌وه‌ له‌سه‌ر چلـــی شـه‌نگ

ده‌ورت پڕ ده‌بێ له‌بـــه‌زم و ئاهــه‌نگ

به‌ شه‌و و بــــه‌رۆژ پاســه‌وانی تــۆم

شالووری شه‌یدا و غه‌زه‌لخوانی تۆم

* * *

كۆنترین شاری له‌سـه‌ر رووی زه‌وی

خه‌نی بووم خه‌نی كــه‌زانیم هه‌وی

زێر و زه‌به‌روی ، نه‌ك زیخ و چه‌وی

به‌شه‌و و بـــه‌ رۆژ پاســـه‌وانی تۆم

تۆ ره‌ز و مـــــنیش ره‌زه‌وانی تــۆم

* * *

شوێنه‌وارێكی ، مێژووت دیـــــاره‌

هێمای گرنگــیت به‌بـــــێ ژمــــاره‌

ها لێــره‌ (قه‌ڵاو )لــــــه‌وێ (مناره‌)

به‌ شه‌و و به‌رۆژ پاسه‌وانــی تـــۆم

په‌روه‌رده‌ی داد و دادوه‌رانــی تۆم

* * *

(هه‌ولێر) به‌دووریت دڵم زوو خاله‌

هه‌بوونم هیچـــــه‌و مالم محـــــاله‌

كه‌ڵه‌ شاعـــــیرت كاكـه‌ (پیرباڵ)ــه‌

ده‌ڵێ :تامــاوم پاسه‌وانی تــــــــۆم

له‌ ده‌ریـــای شیعرا مه‌لـه‌وانی تۆم

كوردستان تیڤی/ كامران

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.