میدیاكانی ڕووسیا بڵاویان كرده‌وه، كه كه‌شتییه‌كی گه‌وره‌ی پڕ له گه‌نم له به‌نده‌ری نۆڤروسیسكی ڕووسیای ده‌ستی به جووڵه به‌ره‌و كه‌ناراوه‌كانی سووریا كردووه.
ئه‌مه‌ش به گوێره‌ی ڕێككه‌وتنێكی بازرگانی نێوان ڕووسیا و سووریایه، بۆ دابینكردنی به‌رووبوومی خۆراكی پێویست كه ڕووسیا بۆ سووریا ده‌سته‌به‌ری ده‌كات.
یوری بۆریسۆڤ جێگری سه‌رۆكی سه‌رۆك وه‌زیرانی رووسیا گوتی، ڕه‌وانه‌كردنی گه‌نمه‌كه به كه‌شتییه‌كی زۆر گه‌وره ده‌بێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕێی ئاسمانی گره‌نتی كه‌متری هه‌یه، له وه‌رزی زستان.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان بڕیاره ڕووسیا تا ئایار/مایۆی داهاتوو بڕی سه‌د هه‌زار تۆن گه‌نم ڕه‌وانه‌ی سووریا بكات، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێ هه‌فته‌ی ڕابردوو یوری بۆریسۆڤی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران له دیمه‌شق چاوی به به‌شار ئه‌سه‌د و به‌رپرسانی تری حكوومه‌تی دیمه‌شق كه‌وت و گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن كه مۆسكۆ سه‌د هه‌زار تۆن گه‌نم به سووریا بگه‌یه‌نێت.سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سووریا خاكێكی زۆر و فره‌وانی بۆ كشتوكاڵ و چاندنی گه‌نم هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه به‌رده‌وامه‌كان له ناوچه جیا جیاكان، ئه‌و وڵاته له دوای دووهه‌زار و یازده كه خۆپێشاندانه‌كان ده‌ستیان پێكرد تووشی كه‌می خوارده‌مه‌نی و گه‌نم بووه، زۆرینه‌ی ڕه‌های به‌رووبوومه خواردهمهنییهكانیشی له‌وكاته‌وه له ڕووسیا هاورده ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.