كتێبی"ژنه نووسه‌ره‌كانی كورد" تایبه‌ته به ژنه نووسه‌ر و وه‌رگێڕه‌كانی كورد، كه بیست خانمی نووسه‌ری باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانی له‌خۆ گرتووه، كه ئه‌مانه‌ن: "كوردستان موكریانی، شوكریه ڕه‌سووڵ، سۆزان جه‌مال، مه‌هاباد حه‌سه‌ن، به‌یان سه‌لمان، شیرین. ك، ڤینۆس فایه‌ق، كنێر عه‌بدوڵڵا، گه‌لاوێژ خان، شیرین تاھیر، زێنه‌ب یوسفی، كازیوه ساڵح، باران، چنار نامیق، چنوور نامیق، شلێر ڕه‌شید، نازه‌نین عوسمان، فه‌وزیه ساڵح، زارا ستاوه‌ند، شیلان گه‌یلانی"
به‌داخه‌وه تا ئێستا سه‌باره‌ت به ژنانی نووسه‌ری كورد، كتێب و نووسین كه‌مه، ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیه‌وێ ده‌رباره‌ی ژنانی نووسه‌ر و وهرگێری كورد زانیاری وه‌چنگ كه‌وێ، هیچی به‌رده‌ست نییه.. له‌كاتێكدا زانیاری زۆر باش له‌باره‌ی ژنه نووسه‌ره‌كانی زۆربه‌ی وڵاتانی دیكه به‌رده‌سته، بۆ وێنه: ژنانی ئه‌مریكی، ئه‌روپی، فارسی، توركی و عه‌ره‌بی..
ئه‌م كتێبه خانمه نووسه‌ر و وه‌رگێڕه زیندووه‌كانی له‌خۆگرتووه، به‌مشێوه‌یه‌ش ویستوومانه مۆدیل و ڕه‌وتی "زیندوو كوژی مردوو په‌رست" بگۆڕین. ئه‌و نووسه‌ر و وه‌رگێڕانه‌ی له سه‌رووی ده كتێبیان بڵاوكردۆته‌وه له‌چوارچێوه‌ی كتێبه‌كه‌دا بوونی هه‌یه.
ڕیزبه‌ند و دانانی خانمه نووسه‌ره‌كان له‌ژێر بنه‌مای ژماره‌ی كتێبه‌كانیان دانراوه، كتێبه‌كانیشیان به‌شێوه‌ی ڕیزبه‌ندی له‌كۆنه‌وه بۆ نوێ دانراوه و ناساندن بۆ كتێبهكانین كراوه، هه‌روه‌ها چه‌ند كتێبێكی چه‌ند نووسه‌رێك له‌سه‌ده‌ی پێشوو چاپكراوه و له‌بازاردا نه‌ماوه، له‌به‌رئه‌وه ته‌نیا ناوی كتێبه‌كه‌مان هێناوه و ناساندنمان بۆی نه‌كردووه. هاوكات، به‌شێك له تێكستی نووسه‌ر و وه‌رگێڕه‌كانمان داناوه، بۆ ئه‌وه‌ی به زمانی نووسینی ئه‌و خانمانه ئاشنابن.
هه‌روه‌ها، ئه‌م كتێبه ده‌بیته به‌رگی یه‌كه‌م، له داهاتوودا كار له‌سه‌ر به‌رگی دووه‌می كتێبه‌كه ده‌كرێ، كه چه‌ندین خانمی دیكه له‌ژێر بنه‌مای به‌رگی یه‌كه‌م له به‌رگی دووه‌م داده‌نرێ.
ئه‌م كتێبه به قه‌باره‌ی ۱٦ به ۲۳، له دووتووێی ۳٥۰ لاپه‌ڕه له‌لایه‌ن زامدار ئه‌حمه‌د ئاماده‌كراوه و له چاپخانه‌ی چوارچرا-سلێمانی چاپكراوه.. سبه‌ینێ له سلێمانی له كتێبخانه‌كانی ڕه‌هه‌ند و چوارچرا، هه‌فته‌ی داهاتووش له هه‌ولێر له كتێبخانه‌كانی فێربوون و مهم و زین ده‌ست ده‌كه‌وێ.
شایانی باسه ئه‌م كتێبه شه‌شه‌م كتێبی بڵاوكراوه‌ی زامدار ئه‌حمه‌ده ،وه له‌لایه‌ن ئه‌نجام ئه‌نوه‌ر دیزاینی به‌رگی بۆ كراوه.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.