له ڕووداوێكی هاتووچۆدا له سه‌ر ڕێگای بێستانه، سێ ئه‌ندامی خێزانێك گیانیان له‌ده‌ست دا و دووی كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
له باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی هه‌ولێر به ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: كاتژمێر 5ی ئێواره‌ی دوێنێ له سه‌ر ڕێگای بێستانه و له نزیك ناحیه‌ی قوشته‌په ڕووداوێكی هاتووچۆ له جۆری پێكدادان له نێوان ئۆتۆمبیلێكی جۆری ئۆپڵ و ئۆتۆمبیلێكی دیكه له جۆری بیئێم ده‌بلیو ڕوویدا و به هۆیه‌وه سێ ئه‌ندامی خێزانێك كه پێك هاتبوون له ژن و مێردێك و كوڕه‌كه‌یان به ناوه‌كانی (كه‌ریم ئیسماعیل)، (بارزان كه‌ریم ئیسماعیل) ، (سه‌بیحه عه‌بدوڕه‌حمان) گیانیان له ده‌ستدا و دوو سه‌رنشینی ناو ئۆپڵهكهش به ناوه‌كانی ( ده‌ریا، ئیسماعیل حسێن) بریندار بوون
ڕاشیگه‌یاند: په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه ڕیبَكخراوه و لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه به‌رده‌وامه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.