Erbil 5°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 09:33

وه‌زیرێکی پێشووی تورکیا بۆ رکابه‌ریکردنی ئه‌ردۆغان ئاماده‌کاری بۆ دامه‌زراندنی حیزبێکی نوێ ده‌کات

كاتی دامه‌زراندنی حیزبه‌ تازه‌كه‌ له‌ كۆتایی ئه‌مساڵدا ده‌بێت
کوردستان TV
100%

عه‌لی باباجان، وه‌زیری پێشووی ئابووری توركیا كه‌ له‌مانگی 7 حیزبی دادو گه‌شه‌پێدانی  به‌سه‌رۆكایه‌تی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی جێهێشت، دوێنێ سێشه‌ممه‌ رایگه‌یاند كه‌ له‌ كۆتاییه‌كانی ساڵی 2019 حیزبێكی نوێ داده‌مه‌زرێنێ.

باباجان یارمه‌تیده‌رێكی باش بووه‌ بۆ دامه‌زراندنی پارتی دادو گه‌شه‌پێدان و له‌ 8/7/ 2019 ده‌ستی له‌و پارته‌ كێشایه‌وه‌ و گووتی: له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی حیزب تێڕوانینی قووڵم هه‌بووه‌ و ئێستا توركیا پێویستی به‌ روانبینینی نوێ هه‌یه‌.

باباجان كه‌ بۆ كه‌ناڵی خه‌بر تورك قسه‌ی كردووه‌ ده‌ڵێت: كاتی دامه‌زراندنی حیزبه‌ تازه‌كه‌ له‌ كۆتایی ئه‌مساڵ ده‌بێت.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / كه‌ناڵی حوڕه‌

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.